ڕووسیا: ئوروپا یەکێ لە هۆکارە سەرەکییەکانی گەندەڵییە لە ئوکراین
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i442899-ڕووسیا_ئوروپا_یەکێ_لە_هۆکارە_سەرەکییەکانی_گەندەڵییە_لە_ئوکراین
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند: پاڵپشتیی دراڤیی ئوروپا لە ئوکراین، هۆکاری گەندەڵیی لەو وڵاتەیە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی دووه‌م 19, 2025 14:50 Asia/Tehran
  • ڕووسیا: ئوروپا یەکێ لە هۆکارە سەرەکییەکانی گەندەڵییە لە ئوکراین

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا رایگەیاند: پاڵپشتیی دراڤیی ئوروپا لە ئوکراین، هۆکاری گەندەڵیی لەو وڵاتەیە.

لێدوانەکانی "ماریا زاخارۆڤا" پاش دۆزرانەوەی تۆڕی سپی کردنەوەی پارە بەبڕی ١٠٠ ملوێن دۆلار لە کەرتی وزەی ئوکراین لە لایەن ئیدارەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیی (ئێن ئەی بی یوو) هاتەئاراوە. ئەندامانی ئەو تۆڕە، لەوان بەڕێوەبەرانی باڵای کۆمپانیای حکومەتیی "ئێنرگۆ ئەتۆم" و کەسانی نزیک لە سەرۆک کۆمار زێلێنسکی، سوودی نایاسایی زۆریان وەرگرتووەو پارەکەیان لەڕێی ئۆفیسێکی پشتیوان لە "کی یێف" سپی کردۆتەوە. ماریا زاخارۆڤا وتی: سیاسەتوانانی ئوروپایی ئاگاداری گەندەڵیی دراڤی لەو وڵاتەدا بوون و هاوکار بوون لە ژمارێک لە پرۆژەکاندا.