پێشڕەویی ڕووسیا لە ناوچەیەکی ستراتژیک لە دۆنێتسک
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i442967-پێشڕەویی_ڕووسیا_لە_ناوچەیەکی_ستراتژیک_لە_دۆنێتسک
هێزەکانی ڕووسیا خەریکی پێشڕەوی لە شاری کۆنستانتینۆکا لە دۆنێتسکن و بەمزوانە دەست دەگرن بە سەر شاری ئیڤانۆپۆلدا.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
تشرینی دووه‌م 23, 2025 14:41 Asia/Tehran
  • پێشڕەویی ڕووسیا لە ناوچەیەکی ستراتژیک لە دۆنێتسک

هێزەکانی ڕووسیا خەریکی پێشڕەوی لە شاری کۆنستانتینۆکا لە دۆنێتسکن و بەمزوانە دەست دەگرن بە سەر شاری ئیڤانۆپۆلدا.

وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاندووە؛ جگە لە پێشڕەوی لە شاری کۆنستانتینۆکا هێزەکانی سوپای ئەم وڵاتە کۆنترۆڵی دوو شارۆچکەی دیکەشیان لە دۆنێتسک و زاپرۆژیا کەوتۆتەدەست. بە پێی ڕاپۆرتی وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا، بە هۆی جوڵەی بەهێز و بەبڕشتانەی یەکەکانی ناوەند و ڕۆژهەڵات، شارۆچکەی زوانۆفکا لە دۆنێتسک وشارۆچکەی نۆڤایە زاپرۆژییە لە زاپرۆژیا ئازاد کراون.