ژوماری گیانلەدەسداوانی لافاوەکەی ئەندونزیا ٩٠٠ کەسی تێپەڕاند
ڕێکخراوی بەڕێوەبردنی قەیرانی ئەندونزیا ڕایگەیاند، بە هۆی لافاوی وێرانکەر و جمینی زەوی لە دوورگەی سوماترا زیاتر لە نۆسەت کەس گیانیان لەدەستداوە.
ئامارە حکومییەکان لە ئەندونێزیا دەریدەخەن کە ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی لافاو و جمینی زەوی لە سێ پارێزگای ئەندۆنزیا بۆ نۆسەت و هەشت کەس بەرزبووەتەوە و٤١٠ کەسیش بێسەروشوێنن. هەروەها بە هۆی باهۆز و لافاوەکە لە باشووری تایلەند و مالیزیا دووسەت کەس گیانیان لە دەس داوە . گروپەکانی ناسراو بە سەوز لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا ڕایانگەیاندووە کە لەناو چوونی دارستان بەهۆی چالاکییە کانگاییەکان و داربڕین لەو وڵاتانەدا بووەتە هۆی ئەوەی تا کاریگەرییەکانی باهۆز و لافاو لەو وڵاتانەدا خەساری زۆری لێبکەوێتەوە. وەزارەتی ژینگەی ئەندونێزیا ش ڕایگەیاند کە بۆ ماوەیەکی کاتیی کارکردنی ئەو کۆمپانیانەیان ڕاگرتووە کە دەور دەبینن لە وێراکردنی ژینگەدا.