پزیشکانی سوودانی وشداری کارەساتێکی مرۆیی دەدەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i443748-پزیشکانی_سوودانی_وشداری_کارەساتێکی_مرۆیی_دەدەن
ناوەندی پزیشکانی سوودان وشداری داوە لەحاند کارەساتێکی مرۆیی و تەندروستی لە شارێکی دیکەی ئەیالەتی کۆردۆفانی باشوور.
(last modified 2026-01-04T11:20:00+00:00 )
کانونی دوھەم 04, 2026 13:41 Asia/Tehran
  • پزیشکانی سوودانی وشداری کارەساتێکی مرۆیی دەدەن

ناوەندی پزیشکانی سوودان وشداری داوە لەحاند کارەساتێکی مرۆیی و تەندروستی لە شارێکی دیکەی ئەیالەتی کۆردۆفانی باشوور.

ناوەندی پزیشکانی سوودان وشداری داوە لەوەی کە دۆخەکە بەم زوانە لەبەر کەمیی خۆراک و نەبوونی زۆرێک لە کەرەستەی پێویستی دەرمان و چاودێری تەندروستی لە نەخۆشخانە و ناوەندە تەندروستییەکان زەنگی ئاگادارکردنەوەی کارەساتێکی تەندروستی و مرۆیی دەزرینگێنێتەوە. ئەم وشدارە لەکاتێکدا دراوە کە گەمارۆ و بۆردومانی قورسی شارەکە لەلایەن هێزەکانی کاردانەوەی خێراوە بەردەوامە. ناوەندی پزیشکانی سوودان داوای لە هەموو دەزگا مرۆییەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان کردووە بێنە مەیدانەوە بۆ ڕێگریکردن لە داڕمانی بە تەواوی دۆخی تەندروستی و مرۆیی ئەم شارە.