خۆپیشاندان لە بەردەم فەرمانگەی کۆچبەری و گومرکی پۆرتلەند لە ئەمریکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i443877-خۆپیشاندان_لە_بەردەم_فەرمانگەی_کۆچبەری_و_گومرکی_پۆرتلەند_لە_ئەمریکا
سەدان خۆپیشاندەر لەبەردەم بینای کۆچبەریی و گومرکی ئەمریکا لە شاری پۆرتلەند خۆپیشاندانیان کرد.
(last modified 2026-01-10T10:19:05+00:00 )
کانونی دوھەم 10, 2026 16:56 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندان لە بەردەم فەرمانگەی کۆچبەری و گومرکی پۆرتلەند لە ئەمریکا

سەدان خۆپیشاندەر لەبەردەم بینای کۆچبەریی و گومرکی ئەمریکا لە شاری پۆرتلەند خۆپیشاندانیان کرد.

سەرچاوەکانی هەواڵ باسی کۆبوونەوەی سەدان خۆپیشاندەریان کرد لەبەردەم بینای فەرمانگەی کۆچبەری و گومرکی ئەمریکا لە شاری پۆرتلەند . خۆپیشاندانەکە دوای ئەوە  بەڕێوە چوو کە بەرپرسان ڕایانگەیاند؛ کارمەندانی  فیدڕاڵی کۆچبەریی بەرەو تڕۆمبیلێک لە بەردەم  نەخۆشخانەیەک تەقەیان کرد کە  بەهۆیەوە دوو کەس بریندار بوون. لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پاش کوژرانی  ژنێکی کۆچبەر لە ناوچەی پێنسیلڤانیاش خۆپیشاندانێکی بەرفراوان بەڕێوە چوو .