زریان ژیانی ملیۆنان کەسی لە ئەمریکا تێکدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i444173-زریان_ژیانی_ملیۆنان_کەسی_لە_ئەمریکا_تێکدا
زریانێکی زستانە ژیانی زیاتر لە ١٤٠ ملیۆن کەسی لە سەرانسەری ئەمریکا تێکدا و بووە هۆی هەڵوەشاندنەوەی زیاتر لە ٨ هەزار گەشتی ئاسمانی .
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی دوھەم 24, 2026 14:20 Asia/Tehran
  • زریان ژیانی ملیۆنان کەسی لە ئەمریکا تێکدا

زریانێکی زستانە ژیانی زیاتر لە ١٤٠ ملیۆن کەسی لە سەرانسەری ئەمریکا تێکدا و بووە هۆی هەڵوەشاندنەوەی زیاتر لە ٨ هەزار گەشتی ئاسمانی .

 ئەو زریانە بەفریە زۆرێک لە  ئیالەتەكانی ڕۆژئاوا  تا باکوری ڕۆژهەڵاتی ئەمریکای گرتەوە، لانیکەم لە  یازدە  ویلایەتی ئەو وڵاتە  وێرانکاریی   بە دی هێناوە و بووە هۆی هەڵوەشاندنەوەی زیاتر لە هەشت هەزار گەشتی ئاسمانی  ئەمڕۆ و سبەینێ لە سەرانسەری ئەمریکادا .  هەزاران گەشتی ئاسمانیش  لە سسەرانسەرس ئەمریكادا كەوتنە دواوە ئەو

زریانەکە لە نیو مەکسیکۆ لە ڕۆژئاواوە تا نیو ئینگەلەند لە باکوری ڕۆژهەڵاتی ئەمریکای گرتەوە و ژیانی زیاتر لە ١٤٠ ملیۆن دانیشتووی ئەم ناوچانەی ئەمریکای تێکدا.  بە دوای  ئەو زریانە  لە  17  ئیالەتی  ئەمریكا دۆخی نائاسایی   بە دی هاتووە .