شوبات 18, 2026 15:20 Asia/Tehran
  •  زاخارۆڤا: ڕۆژئاوا خوازیاری ئاشتی لە نێوان ڕووسیا و ئوكرانیا نییە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، ڕۆژئاوا خوازیاری ئاشتی لە نێوان مۆسکۆ و واشنتۆندا نییە.

ماریا زاخارۆڤا وتی: ڕووسیا بە جاران سەلماندوویەتی کە خوازیاری ئاشتیە، بەڵام لایەنی بەرامبەر بە جاران وبە بیانووی جۆراوجۆر ڕایگەیاندووە کە دانوستان پێویست نییە. ناوبراو وتیشی: ڕۆژئاوا هەموو هەوڵی خۆی دەدات بۆ ئەوەی ئاشتی لەنێوان ڕووسیا و ئۆکرانیادا بەدی نەیەت. هاوکات ڤلادیمێر مێدینسکی سەرۆکی شاندی ڕووسیا لە دانوستانەکانی ژێنێڤ وتی: دانوستانەکان دژوار بەڵام  کاریگەر و پرۆفشناڵ بوون .

خولی داهاتووی دانوستانەکان بەم زووانە بەڕێوەدەچێت. خولی سێیەمی دانوستانەکانی ئاشتی ئۆکرانیا بە شێوەی سێ قۆڵی ، بە ئامادەبوونی نوێنەرانێك لە ڕووسیا، ئۆکرانیا و ئەمریکا، ڕۆژی سێشەممە و چوارشەممە لە ژێنێڤی پێتەختی سویسرا بەڕێوەچوو.

 

سەرپەیڤ