شوبات 21, 2026 18:16 Asia/Tehran
  • نەتەوە یەکگرتووەکان: پێنج هەزار فەلەستینی لە کەناری ڕۆژئاوا ئاوارەبوون

وتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی كرد؛ پەلاماری شارۆچكە نشینانی زایۆنی بۆسەر کەناری ڕۆژئاوا بووەتە هۆی ئاوارە بوونی نزیکەی پێنج هەزار فەلەستینی.

ستێفان دوجاریک وتی : پەلاماری شارۆچكە نشینان بۆسەر لێواری ڕۆژئاوایی بووەتە هۆی ئاوارە بوونی هەشتسەد و هەشتا بنەماڵەی فەلەستینی واتە زیاتر لە  چوارهەزار و حەوتسەد كەس.

ناوبراو وتیشی: ئێمە لەحاند درێژەی توندوتیژی و دڕندەكاریی هێزەكانی ڕژێمی زایۆنی و شارۆچكەنشینان كە بووەتە هۆی كوشتنی خەڵك ، كاول كرانی ماڵەكان و ئاوارە كردنی بەزۆرەملێی فەلەستینیەكان لە لێواری ڕۆژئاوا وشداری دەدەین .

لە لایەکی دیکەوە ئاژانسی فریاگوزاری و دۆزینەوەی هەلی کاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستین ناسراو بە  ئانڕوا بە ئاماژەدان بە بەردەوامیی پێشێلکردنی ئاگربەستی غەززە لەلایەن ڕژێمی زایونیەوە جەختی لەوە کردەوە کە غەززە پێویستی بە ئاگربەستێکی ڕاستەقینە هەیە، چونکە لە دوای جێبەجێکرانی ئاگربەستەکەوە تا ئێستا ٦٠١ فەلەستینی لە کەرتی غەززە شەهید بوون و ١٦٠٧ کەسی دیکەش بریندار بوونە.

 

سەرپەیڤ