شوبات 24, 2026 15:58 Asia/Tehran
  • هەوڵی بەریتانیا و فەرەنسا بۆ تەیارکردنی ئۆکرانیا بە چەکی ئەتۆمی

دەزگای هەواڵگریی دەرەوەیی ڕووسیا ڕایگەیاند: بەریتانیا و فەرەنسا خۆیان ئامادە دەکەن بۆ ئەوەی چەکی ئەتۆمی بخەنە بەردەستی ئۆکرانیا.

دەزگای هەواڵگریی دەرەوەیی ڕووسیا ڕایگەیاند؛ لەندەن و پاریس دەیانەوێت بۆمبی ئەتۆمی یان لانیکەم بۆمبێکی "پیس" بدەنە ئۆکرانیا. وڵاتانی ڕۆژاوایی هەوڵەکانیان چڕ کردۆتە سەر ئەوەی وا بنوێنن کە دەستڕاگەیشتنی کییەف بە چەکی ئەتۆمی لەبەر پێشکەوتن و گەشەی ئوکرانیایە. ئەم دەزگەیە پێیوایە چینی بلیمەتی ڕۆژاوایی ناچنە ژێر باری ئەوەی شکستیان هێناوە و دەیانەوێت "چەکی سەرسوڕهێنەر" بەکاربێنن.کڵاڤۆکی جەنگی بچووکی فەرەنسی TN75 تایبەت بە موشەکی بالیستیکی ژێردەریایی M51.1  وەک بژاردەیەک لەبەرچاو گیراوە.

سەرپەیڤ