بڵاوبوونەوەی بەڵگەکانی ئەپستین و تەنگژەی نوێی بەردەم کۆشکی سپی
بڵاوبوونەوەی دوایین بەڵگەکانی هاوپێوەند بە دۆسیەی جێفری ئەپستین، تاوانکاری جینسی لە ئەمریکا، جارێکی دیکە کۆشکی سپی ڕووبەڕووی شەپۆلێکی ڕەخنە کردەوەتەوە وحکومەتی دۆناڵد ترەمپی خستوەتە دۆخێکی سەختەوە کە بەرپرسانی ئەمریکایی بە یەکێک لە پڕئاڵۆزترین قەیرانەکانی ناوخۆی ساڵی ڕابردوو ناوی دەبەن.
وەزارەتی دادی ئەمریکا، دوای فشارەکانی کۆنگرێس، ملیۆنان لاپەڕە لە بەڵگەو سەنەدی لێکۆڵینەوەیی ئێف بی ئای سەبارەت بە ئەپستینی بڵاوکردەوە. لە نێو ئەو بەڵگانەدا ناوی ژمارێک بەرپرسی سیاسی و ئابووریی دیار، وەک ترەمپ و بەرپرسانی باڵای حکومەتەکەی بەرچاو دەکەوێ کە ئەمەش کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە. یەکێک لە بابەتەکانی جێی سەرنج، چاوپێکەوتنەکانی نێوان هوارد لوتنیک وەزیری بازرگانی ئەمریکا لەگەڵ ئەپستینە.
حکومەتی ترەمپ لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا هەوڵی دا؛ دۆسیەکە لە بەرنامەی کاری سیاسی بباتەدەر، بەڵام بڵاوبوونەوەی بەڵگە نوێکان جارێکی دیکە خستییەوە سەرووی هەواڵەکانەوە. . بڵاوبوونەوەی ئەم بەڵگانە جگە لە شۆێنهاتگەلی ناوخۆیی، کاردانەوەی نێودەوڵەتیشی بەدوای خۆیدا هێناوە و لە چەند وڵاتێکی دیکەشدا دەستپێبوونی لێکۆڵینەوەی نوێی لێکەوتووەتەوە.
بڵاوبوونەوەی ئەو بەڵگانە ناکۆکیەکانی نێوان کوشکی سپی و ژۆمارێک لە نێونەرانی کۆماریخوازی کونگرێسی ئەمریکای بەدواوە بووە. کۆماریخوازانی ئەمریکا جەخت دەکەن لە سەر پێویستی بڵاو کردنەوەی ئەو بەڵگانە بەڵام ترەمپ بەهۆی ئەوەی پەیوەندی بەربڵاوی بووە لەگەڵ ئەپستیندا لە بڵاو کردنەوەی ئەو بەڵگانە ناڕازیە .
بەپێی هەواڵێکی دیکە، دوای ئەو ڕیسواییەی سەبارەت بە پەیوەندی نێوان برای پاشای ئینگلیز و تاوانکاری جینسی ئەمریکی ئاشکرا بوو، پۆلیسی ئەو وڵاتەش تێوەگلاوی دۆسییەکە بوو.
بەڵگە نوێکان ئەوە دەردەخەن کە هێزەکانی پۆلیسی لەندەن بۆ دابینکردنی ئاسایشی برای پاشای ئینگلیز لە ئاهەنگێکی شەوانەدا لە شوێنی نیشتەجێبوونی ئەپستین لە نیویۆرک چوونەتە ناو ئەو شارە.