دەنگدانەوەی بەڕێکرانی تەرمی پاکی ڕابەری خەباتکاری شەهیدی شۆڕش لە مێدیا جیهانییەکاندا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i445238-دەنگدانەوەی_بەڕێکرانی_تەرمی_پاکی_ڕابەری_خەباتکاری_شەهیدی_شۆڕش_لە_مێدیا_جیهانییەکاندا
مێدیا جیهانییەکان بۆ چەندەیمن ڕۆژی بە دوای یەک ، ڕێ و ڕەسمی ماڵئاوایی و بەڕێکرانی تەرمی پاکی ڕابەڕی خەباتکاری شەهیدیان بە شێوەی بەربڵاو و چرکە بەچرکە ڕۆماڵ کرد .
(last modified 2026-07-07T07:18:04+00:00 )
ته‌مووز 06, 2026 18:26 Asia/Tehran
  • دەنگدانەوەی بەڕێکرانی تەرمی پاکی ڕابەری خەباتکاری شەهیدی شۆڕش لە مێدیا جیهانییەکاندا

مێدیا جیهانییەکان بۆ چەندەیمن ڕۆژی بە دوای یەک ، ڕێ و ڕەسمی ماڵئاوایی و بەڕێکرانی تەرمی پاکی ڕابەڕی خەباتکاری شەهیدیان بە شێوەی بەربڵاو و چرکە بەچرکە ڕۆماڵ کرد .

 ئامادەبوونی ملیۆنان کەس لەسەر ڕێگای پرسە و ماڵئاوایی ڕێبەری شەهیدی  شۆڕش  بووەتە یەکێک لە گرینگترین تەوەری ڕاپۆرتی میدیاکانی جیهان. کاناڵی  سی ئێن ئێنی ئەمریکی بڵاویکردەوە، دروشمی سەرەکی  تازیە داران  تۆڵەسەندنەوە لە تاوانباران و ئەنجام دەرانی  شەهید کردنی ڕێبەری شەهیدی ئێران بووە. ڕۆیتەرز، ئەلجەزیرە و فەرەنس 24- ئاژانسی هەواڵی ئەمریکی ئەسۆشێتد پرێس - ڕوسیا ئەلیوم  هەروەها بە ئاماژەدان بە جەماوەری بەربڵاوی  تازیەدارانی ڕێبەری  خەباتکاری شەهید بڵاویانکردەوە کە شەقامەکانی تاران پڕ بوون لە تازیەداران  کە بۆ ماڵئاوایی لە تەرمی پاکی  ڕابەری موجاهیدی  شەهید کۆبوونەتەوە. هەروەها میدیا عەرەبییەکان لەوان ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت، تۆڕەکانی ئەلمەیادین، ئەلمەسیرە و ئەلئەحیدیش ، چەندین ڕاپۆرتیان لەسەر ڕێوڕەسمی پرسەی ڕێبەری شەهید بڵاوکردەوە. پەیامنێرانی ئەو مێدیاگەلە  باسیان لە بوونی زۆری خێزانەکان و کەشێکی پڕ لە خەم و ئاڵای  تۆڵەسەندنەوە  لە ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە کرد. لە ڕووسیا، ئاژانسی هەواڵی ڕیانوستی و تۆڕی ڕاشا تودەی ڕێوڕەسمی پرسەیان بە یەکێک لە گەورەترین کۆبوونەوە گشتییەکانی ساڵانی ڕابردوو وەسف کردووە. میدیاکانی تورکیا لەوان تۆڕی "ئولووساڵ"ی تورکی، تی ئار تی، و ڕۆژنامەی ئایدنلیک، هەروەها ڕووماڵی ئامادەبوونی ملیۆنان کەسیان لە ڕێوڕەسمی پرسەی ڕێبەری خەباتکاری شەهیدی  کرد و ڕایانگەیاند کە بە ملیۆنان خەڵکی ئێران بەشدارییان لە پرسەی ئایەتوڵڵا خامنەیی کرد. ڕێوڕەسمی پرسە و ماڵئاوایی ڕێبەری خەباتکاری شەهیدی شۆڕش  یەکێک لە گرینگترین ڕووداوە هەواڵییەکانی جیهانی بوو و دەنگدانەوەیکی بەربڵاوی لە مێدیا ناوچەیی و نێونەتەوەییەکاندا هەبوو