سێناتۆرە ئەمریکییەکان: شەڕی شکست خواردووی دژی ئێران، دەبێ هەرچی زووتر کۆتایی پێ بێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i445684-سێناتۆرە_ئەمریکییەکان_شەڕی_شکست_خواردووی_دژی_ئێران_دەبێ_هەرچی_زووتر_کۆتایی_پێ_بێ
ژومارێک کۆنگرێسمانی ئەمریکی بە پێداگریی لەسەر ئەوەی کە دەسدرێژیی کردنەسەر ئێران پێچەوانەی یاسای بنەڕەتی و یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکانە، خوازیاری کۆتایی هاتنی هەرچی خێراتری ئەو شەڕە شکست خواردووە بوون.
(last modified 2026-07-27T14:49:59+00:00 )
ته‌مووز 27, 2026 18:16 Asia/Tehran
  • سێناتۆرە ئەمریکییەکان: شەڕی شکست خواردووی دژی ئێران، دەبێ هەرچی زووتر کۆتایی پێ بێ

ژومارێک کۆنگرێسمانی ئەمریکی بە پێداگریی لەسەر ئەوەی کە دەسدرێژیی کردنەسەر ئێران پێچەوانەی یاسای بنەڕەتی و یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکانە، خوازیاری کۆتایی هاتنی هەرچی خێراتری ئەو شەڕە شکست خواردووە بوون.

سێناتۆر بێرنی سەندرز لە دیمانەیەکدا وتی: شەڕی دژی ئێران بەپێچەوانەی یاسای بنەڕەتیی ئەمریکاو یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکانەو هەرگیز نەدەبا دەس پێ بوایە.

ئەو سێناتۆرە ئەمریکییە لە درێژەی قسەکانیدا وێڕای ئاماژە بە شوێنهاتی وێرانکەری ئابوریی کە دەسدرێژییکردنەسەر ئێران بووی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان، وتی: ئەوەی وا پێویستە بیکەن ئەوەیە کە دەبێ لەگەڵ ئێرانیەکاندا دانوستان بکەین و کۆتایی بەو شەڕەو داڕمانی ئابوریمان بێنین کە بووەتەهۆی هەڵکشانی نرخی بەنزین و گشت کاڵاو کەل وپەلەکانی دیکە.

مارک کێلی سێناتۆری دیموکراتی ئەمریکیش شەڕی دەوڵەتی ترەمپ دژی ئێرانی، بەشەڕێکی شکست خواردوو و بێ ستراتژییەکی دیاریکراو وەسف کرد.

ناوبراو وتی: دەوڵەتی ترامپ بێ هیچ ئامانجێکی ستراتژیکی، هاتەنێو ئەو شەڕە، ئامانجەکانی بەردەوام گۆڕاون و درێژەی تێکهەڵچوون و پێکدادان، گوشاری ئابوری و چوونەسەری تێچووی ژیانی خەڵکی ئەمریکای بەدواوە بووە.

لە درێژەی ڕەخنەو گازندەکان، توماس مەسی، ئەندامی کۆماریخوازی ئەنجوومەنی نوێنەرانیش وتی: ئەمریکا لەو شەڕەدا لاواز بووەو بووەتە قوربانی حەز و خواستەکانی رژێمی زایۆنیستی. مەسی وتیشی: دەوڵەتی ترامپ، بووەهۆی بەتاڵ بوونەوەی سیستەمەکانی بەرگریی مووشەکی، پاشەکەوتی نەوتی و بوونە قوربانی ژنان و پیاوانمان.

مەسی لە درێژەی قسەکانیدا هەروەها وتی: ئەو دەوڵەتە بووەهۆی هەڵاوسان لە نرخی کاڵاو پێداویستییەکانی خەڵک لە ئەمریکا، هەروەها وڵاتەکەمانی بەشێوەیەکی بەرچاو قەرزدارتر کرد و پێداویستییە ناوخۆییەکانمانی پشت گوێ خست و لەحاندیاندا خەمساردی نواند.

کریس وەن هۆلێن، سێناتۆری دیموکراتیش جەختی کرد؛ ئەمریکا هەرگیز نەدەبا خۆی بخاتەنێو ئەو شەڕە بێ مانایەو دەبێ هەرچی زووتر کۆتایی پێ بێنێ.

وتیشی: بە وەستانی هێرشی سەربازیی ئەمریکا، گەرووی هورمز سەرلەنوێ دەکرێتەوە.