مێدڤێدێڤ: وڵاتانی ڕۆژاوایی سزا دەدرێن
جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕووسیا ڕایگەیاند: سەران و ڕێبەرانی وڵاتانی ڕۆژاوایی ڕووبەڕووی سزا دەبنەوە لەسەر ئەو جەنایەتانەی لە هەوڵدانیان بۆ لەناوبردنی ڕووسیا ئەنجامیان داوە.
دیمیتری مێدڤێدێڤ، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕووسیا ڕایگەیاند: ئەوروپا نەیتوانی لە ئۆکرانیا شکست بە ڕووسیا بێنێ، بەڵام زیانێکی زۆری بە خۆی گەیاند. ڕۆژاوا درێژە بە سیاسەتی دووڕوویانەی خۆی دەدات و لەبری ئاشتی نانەوە و نێوەندگیری، دەست دەنێتە سەر بژاردەگەلێکی وەک دوادەرفەت و ناردنی چەک. ڕۆژئاوا هەوڵ دەدات بە هەر شێوەیەک بێت ڕووسیا لەناو بەرێت و بۆ ئەمەش جەنایەتکارانێکی وەک ساکاشڤیلی یان زێلێنسکی بەکار دێنێ. دیمیتری مێدڤێدێڤ وتیشی: دیپلۆماسیی ڕۆژاوا وەک ئامرازێک بۆ چارەسەرکردنی قەیرانە سیاسییەکان بە تەواوی پێگەی خۆی لەدەست داوە. ڕووسیا گرنگی بە ڕۆژاوا نادات؛ بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی خۆی لە هەموو شتێک بۆی گرنگترە.