شەپۆلی تازەی ئاگرکەوتنەوە لە ئینگلیز هاوکات لەگەڵ گەرمترین ڕۆژی ساڵ
ئاب 14, 2026 18:45 Asia/Tehran
هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و گەیشتنی بە زیاتر لە ٣٨ پلەی سیلیسی و تۆمار کرانی گەرمترین ڕۆژی ساڵ لە ئینگلیز، شەپۆلێکی نوێی ئاگرکەوتنەوە سەرتاسەری ئەم وڵاتەی گرتۆتەوە.
لە شاری ستۆربریج لە ڕۆژئاوای ئینگلیز ئاگر گەیشتۆتە ناوچەکانی نیشتەجێبوون و چەندین خانووی سووتاندووە. دەیان ئاگرکوژێن بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە ڕەوانەی ناوچەکە کراون و ئامۆژگاری خەڵک کراوە کە دەرگا و پەنجەرەکانیان بە داخراوی بهێڵنەوە بۆ ئەوەی دوکەڵ نەچێتە نێو ماڵەکانیانەوە. لە وێڵزیش حەوت ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکان، دەیان هێکتار زەوی و زار و سەدان دار و درەختی سووتاندووە و بەشێک لە ڕێگاوبانەکان و هێڵی ئاسنەڕێیش داخراون. دەسەڵاتدارانی بەریتانیا دەڵێن وشکەساڵی، کەمبوونەوەی ڕادەی بارینی بەفر و باران و گەرمای زۆر لە هۆکارەکانی ئاگرکەوتنەوەن.
سەرپەیڤ