پشتگریی و هاودەنگیی لەگەڵ گەلی فەلەستین
خەڵکی وڵاتانی جۆربەجۆر بە سازدانی ڕێپێوان جەختیان کردەوە لە پاڵپشتیکردن و هاودەنگیی دەربڕین لەگەڵ گەلی فەلەستیندا.
ڕێپێوانێک لە بەرلین بۆ پشتگریی لە گەلی فەلەستین بەڕێوە چوو. تێیدا بەشداربووان بەهەڵگرتنی ئاڵاکانی فەلەستین خوازیاری ڕاگرتنی جەنایەتی رژیمی زایۆنیستی و ئازادکرانی خەڵکی فەلەستین بوون. ئەوان هەروەها داوایان لە کاربەدەستانی وڵاتەکەیان کرد، کۆتایی بە داکۆکی کردن لە رژیمی زایۆنیستی بێنن. ئاڵمان پاش ئەمریکا، لە سەرەکیترین دابینکەرانی چەکەمەنیی ڕژیمی زایۆنیستییە. دەیان چالاکی تونسیش بە بەڕێوەبردنی گردبوونەوە وێڕای ڕاگەیاندنی هاودەنگیی لەگەڵ گەلی فەلەستین لە کەرتی غەززە، درێژەی پەلامارەکانی رژیمی زایۆنییان ئیدانە کرد. ئەو گردبوونەوە کە بە دەسپێشخەریی کۆمەڵەی "ئەنساری فەلەستین"ی تونس و لەژێر ناوی "چاوەکانی غەززە، فەرامۆشتان ناکەین" بەڕێوە چوو. لە کۆریای باشووریش ڕێپێوانێکی هاوشێوە بۆ پشتگریی لە گەلی فەلەستین بەڕێوە چوو و جەنایەتەکانی رژیمی زایۆنیستی لەو کەرتەیان شەرمەزار کرد.