ترسی ترەمپ لە شکستهێنان لە هەڵبژاردنیی نێواندەورەیی
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i446194-ترسی_ترەمپ_لە_شکستهێنان_لە_هەڵبژاردنیی_نێواندەورەیی
سەرۆک کۆماری ئەمریکا دانی نا بە شوێنهاتە تاکەکەسییەکانی هێرشی شکستخواردووی بۆسەر ئێران و وتی: ئەگەر لە هەڵبژاردنیی نێواندەورەیی بدۆڕێم، لێپێچینەوەم لێ دەکرێ.
(last modified 2026-08-22T15:28:48+00:00 )
ئاب 22, 2026 18:57 Asia/Tehran
  • ترسی ترەمپ لە شکستهێنان لە هەڵبژاردنیی نێواندەورەیی

سەرۆک کۆماری ئەمریکا دانی نا بە شوێنهاتە تاکەکەسییەکانی هێرشی شکستخواردووی بۆسەر ئێران و وتی: ئەگەر لە هەڵبژاردنیی نێواندەورەیی بدۆڕێم، لێپێچینەوەم لێ دەکرێ.

ترەمپ پێی داگرت؛ دیموکراتەکان بڕیاریان داوە بێتوو لە هەڵبژاردنیی نێواندەورەیی کۆنگرێسدا سەرکەوتوو بن، لێپێچینەوەی لێ بکەن. بەپێی ڕاپۆرەکان، بێتوو دیموکراتەکان سەرکەون، لێکۆڵینەوەی بەرفراوان سەبارەت بە ترەمپ، خێزانەکەی و هەروەها بابەتی وەک، لێخۆشبوونەکان، شەڕ و کاریگەریی و کنەی دەرەوەیی، گەندەڵیی دراڤی، پارەی دەرەکیی دیجیتال و فڕۆکەی قەتەری دەخەنە نێو بەرنامەی کارەوە. هەروەها تاووتوێی دۆسییەی جێفری ئەپستین و ئەگەری لێپێچینەوەی ترەمپیش هاتووەتە ئاراوە.

هاوکات، ئێن بی سی نیوز ڕایگەیاند؛ لە دەسپێکی مانگی ئابەوە تائێستا شەش بەربژێر کە ترەمپ داکۆکیان لێ دەکا، نەیانتوانیوە کاندیدبوونی پارتی کۆماریخواز بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران یان قایمقامەتی بەدەس بێنن.