پێداگریی رووسیا لەسەر درێژەی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی لە ئۆکرانیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i446340-پێداگریی_رووسیا_لەسەر_درێژەی_ئۆپەراسیۆنی_سەربازیی_لە_ئۆکرانیا
وتەبێژی کۆشکی سەرۆک کۆماریی رووسیا رایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنی تایبەتی سەربازیی لە ئۆکرانیا درێژەی دەبێ چونکە کیێف هۆگری چارەسەریی ئاشتیانەی پرسەکان نیە.
(last modified 2026-08-28T15:37:24+00:00 )
ئاب 28, 2026 18:45 Asia/Tehran
  • پێداگریی رووسیا لەسەر درێژەی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی لە ئۆکرانیا

وتەبێژی کۆشکی سەرۆک کۆماریی رووسیا رایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنی تایبەتی سەربازیی لە ئۆکرانیا درێژەی دەبێ چونکە کیێف هۆگری چارەسەریی ئاشتیانەی پرسەکان نیە.

"دیمیتری پێسکۆف" ڕایگەیاند: ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا جارێ هیچ پلانێکی بۆ وتووێژ لەگەڵ دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا نییە. ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە رووسیا درێژە دەدا بە لەناوبردنی ژێرخانە سەربازییەکانی رژیمی کیێف، وتی: ئۆپەراسیۆنی تایبەتمان بەردەوام دەکەین، پرۆسەی گۆڕانکارییەکان لە گۆڕەپاندا ڕوون و ئاشکرایەو شوێنهاتەکانی بۆ رژیمی کیێف ڕوونە. ئەو بەرپرسەی ڕووسیا وتیشی: ئۆکرانیا هۆگری وتووێژ لەبارەی چارەسەریی ئاشتیانەی قەیران نییە بۆیە، پێشڕەویمان لە مەیداندا بەردەوام دەبێ. پێسکۆف وتی: کیێف باش ئاگاداری داواکارییەکانی ڕووسیا بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ و پێکدادانە. پرۆسەی دانوستانەکان سەبارەت بە ئۆکرانیا راگیراوەو هیچ پێشنیار و بیرۆکەیەکی تازە لەوبارەوە لەئارادا نییە.