مردنی ٥٠ دەستگیرکراو لە گرتووخانەکانی تایبەت بە کۆچبەران لە ئەمریکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i446590-مردنی_٥٠_دەستگیرکراو_لە_گرتووخانەکانی_تایبەت_بە_کۆچبەران_لە_ئەمریکا
لەوەتەی دۆناڵد ترەمپ لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٥ گەڕاوەتەوە بۆ کۆشکی سپی، نزیکەی ٥٠ دەستگیرکراو لە ناوەندەکانی دەستبەسەرکردنی کۆچبەراندا کە لەلایەن دەزگای کۆچبەری و گومرگی ئەمریکا (ICE) بەڕێوەدەبرێن، گیانیان لەدەستداوە ، ئەمەش شەپۆلی ئیدانە و شەرمەزار کرانی جیهانی بەدواوە بووە.
(last modified 2026-09-08T12:59:20+00:00 )
ئه‌یلوول 08, 2026 16:27 Asia/Tehran
  • مردنی ٥٠ دەستگیرکراو لە گرتووخانەکانی تایبەت بە کۆچبەران لە ئەمریکا

لەوەتەی دۆناڵد ترەمپ لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٥ گەڕاوەتەوە بۆ کۆشکی سپی، نزیکەی ٥٠ دەستگیرکراو لە ناوەندەکانی دەستبەسەرکردنی کۆچبەراندا کە لەلایەن دەزگای کۆچبەری و گومرگی ئەمریکا (ICE) بەڕێوەدەبرێن، گیانیان لەدەستداوە ، ئەمەش شەپۆلی ئیدانە و شەرمەزار کرانی جیهانی بەدواوە بووە.

بەپێی داتاکانی دوو ڕێکخراوی ناحکومی لە دوای گەڕانەوەی دۆناڵد ترەمپ بۆ کۆشکی سپی لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٥ـەوە، نزیکەی ٥٠ کەس لە ناوەندەکانی دەستبەسەرکردنی کۆچبەراندا گیانیان لەدەستداوە، ناوەندگەلێک کە لەلایەن دەزگای کۆچبەری و گومرگی ئەمریکا (ICE) بەڕێوەدەبرێن.   ڤۆڵکەر تورک، کۆمیساریای باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای بەرپرسیار و وەڵامدەر بوونی  لە کاربەدەستان و دەسەڵاتدارانی ئەمریکا کردووە سەبارەت بە هۆکارەکانی زۆر بوونی ژمارەی کوژراوان و هەروەها ئەوەیش کە پرۆسەی ڕاگواستنی کۆچبەران بۆ ئەو ناوچانەی کە لەوانەیە ڕووبەڕووی "زیانێکی قەرەبوو نەکراوە" ببنەوە، بوەستێنن. ڤۆلکەر تورک لە وتارێکدا بۆ ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: “لە مانگی ژوەنەوە کە من دوایین ڕاپۆرتی خۆم پێشکەشی ئەنجومەن کردووە تا ئێستا چوار کەسی دیکە لە ناوەندەکانی دەستبەسەرکردنی کۆچبەراندا لە وڵاتی ئەمەریکا گیانیان لەدەستداوە، بەمەش کۆی گشتیی تەنها لە ساڵی 2026دا گەیشتۆتەە 23 کەس”. کۆمیساریای باڵای مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختی لەسەر پێویستی لێپرسینەوە کردەوە و وتی: دەبێت بەرپرسانی ئەمریکایی بکەونە بەر لێپرسینەوە لەبەر مردنی ئەو کۆچبەرانە. ڤۆلکەر تورک هەروەها کۆمەڵێک ڕێوشوێنی دیکەی کۆنترۆڵکردنی پرۆسەی کۆچبەری لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئەمریکاوەی ئیدانە کرد، لەوانە: گەڕاندنەوەی کۆچبەران بۆ ناوچە نائارامەکان و دیپۆرتکردنەوەیان بۆ ئەو وڵاتانەی کە هیچ پەیوەندییەکیان بەوانەوە نییە.