داننانی سەرچاوەکانی پنتاگۆن بە توانای بەرزی درۆنیی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i446618-داننانی_سەرچاوەکانی_پنتاگۆن_بە_توانای_بەرزی_درۆنیی_ئێران
ماڵپەڕی سترایپس کە نزیکە لە وەزارەتی جەنگی ئەمریکا، بە ئاماژە بەوەی کە بەرپەرچدانەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران قورسە و تێچووی زۆری دەوێت، نووسیویەتی: توانای ئێران بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی جبەخانەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی، ئەو پرسیارەی خستۆتە ڕوو کە ئایا بنکە گەورەکانی ئەمریکا ئێستاش هەر بە کەڵک دێن و بەکارهێنانیان گونجاوە یا نا.
(last modified 2026-09-09T14:13:52+00:00 )
ئه‌یلوول 09, 2026 17:42 Asia/Tehran
  • داننانی سەرچاوەکانی پنتاگۆن بە توانای بەرزی درۆنیی ئێران

ماڵپەڕی سترایپس کە نزیکە لە وەزارەتی جەنگی ئەمریکا، بە ئاماژە بەوەی کە بەرپەرچدانەوەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران قورسە و تێچووی زۆری دەوێت، نووسیویەتی: توانای ئێران بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی جبەخانەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی، ئەو پرسیارەی خستۆتە ڕوو کە ئایا بنکە گەورەکانی ئەمریکا ئێستاش هەر بە کەڵک دێن و بەکارهێنانیان گونجاوە یا نا.

لە ڕاپۆرتی ماڵپەڕی سترایپسدا هاتووە: لاوازیی بنکە گەورەکانی وەک ئەلعودەید لە قەتەر، دامەزراوەکانی پشتیوانیی دەریایی لە بەحرەین و دامەزراوەکانی دیکە کە دەکەونە دەوروبەری کەنداوی فارسەوە، لە دەسپێکی شەڕی لەگەڵ ئێرانەوە کە چەندین جار هێرشی بۆ سەر ئەو دامەزراوانە ئەنجامداوە، دەرکەوتووە و کاربەدەستانی ئەمریکای خستۆتە گومانەوە لە بەکەڵکبوونیان بۆ هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە. ماڵپەڕی هەواڵ و شیکاری یوراسیا هەروەها لە وتارێکدا نووسیویەتی کە ئێران لە ئێستادا هەموو توانای خۆی بەکارناهێنێت و زیاتر فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەکاردەبات، بەڵام سەلماندوویەتی کە هەرکاتێک بیهەوێ دەتوانێت زیان بە کەشتیەکان بگەیەنێت. چەکی هایپەرسۆنیک و مووشەکی بالیستیکی دژەپاپۆڕ بەشێکن لەم توانایەی ئێران.