ئەندامانی بریکس، گەمارۆ و بایکۆتی یەکلایەنەیان شەرمەزار کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i446680-ئەندامانی_بریکس_گەمارۆ_و_بایکۆتی_یەکلایەنەیان_شەرمەزار_کرد
سەرۆکانی وڵاتانی ئەندامی بریکس لە لوتکەی دێهلی نوێ، بە دەرکردنی بەیاننامەیەکی هاوبەش، نەیارەتی خۆیان لەگەڵ بایکۆتی یەکلایەنەو دژ بە یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکانیان ڕاگەیاند.
(last modified 2026-09-13T10:40:03+00:00 )
ئه‌یلوول 13, 2026 14:09 Asia/Tehran
  • ئەندامانی بریکس، گەمارۆ و بایکۆتی یەکلایەنەیان شەرمەزار کرد

سەرۆکانی وڵاتانی ئەندامی بریکس لە لوتکەی دێهلی نوێ، بە دەرکردنی بەیاننامەیەکی هاوبەش، نەیارەتی خۆیان لەگەڵ بایکۆتی یەکلایەنەو دژ بە یاساوڕێسا نێودەوڵەتییەکانیان ڕاگەیاند.

لەو بەیاننامەدا، جەخت کراوە لەسەر بەرەڕووبوونەوەی هەموو شێوازەکانی تیرۆریزم، ڕێزنان لە سەروەریی و یەکپارچەیی خاکی سووریاو پێویستیی بەهێزکرانی هاوکاریی هاوبەش بۆ دابینی ئاسایشی وزە، تیجارەتی جیهانی و زنجیرەکانی دابینکردن. ڕێبەرانی بریکس هەروەها نیگەرانیان دەربڕی لەبارەی چوونەسەری هەڕەشە ناڤۆکییەکان و تەشەنای شەڕ و پێکدادانەکان و جەختیان کردەوە لە پێویستیی چاکسازیی لە داڕشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و بەهێزکرانی دەسەڵاتدارەتی و حوکمڕانیی جیهانی. لەو کۆبوونەوەدا، راگەیێندرا، چین میوانداری کۆبوونەوەی دواتری سەرانی بریکس دەبێ.