کەوتنەخواری هەلیکۆپتەری کەناڵێکی هەواڵی ئەمریکا لە کاتی ڕووماڵکردنی ڕووداوێکی هاتووچۆدا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i446800-کەوتنەخواری_هەلیکۆپتەری_کەناڵێکی_هەواڵی_ئەمریکا_لە_کاتی_ڕووماڵکردنی_ڕووداوێکی_هاتووچۆدا
بە هۆی کەوتنەخوارەوە هەلیکۆپتەرێکی کەناڵی هەواڵی "ئێن بی سی"ی لۆس ئانجلێس لەکاتی ڕووماڵکردنی ڕووداوێکی هاتووچۆدا، سێ کەس گیانیان لەدەستدا.
(last modified 2026-09-16T15:00:51+00:00 )
ئه‌یلوول 16, 2026 18:27 Asia/Tehran
  • کەوتنەخواری هەلیکۆپتەری کەناڵێکی هەواڵی ئەمریکا لە کاتی ڕووماڵکردنی ڕووداوێکی هاتووچۆدا

بە هۆی کەوتنەخوارەوە هەلیکۆپتەرێکی کەناڵی هەواڵی "ئێن بی سی"ی لۆس ئانجلێس لەکاتی ڕووماڵکردنی ڕووداوێکی هاتووچۆدا، سێ کەس گیانیان لەدەستدا.

میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، ئێوارەی دوێنێ هەلیکۆپتەرێکی کەناڵی هەواڵیی ئێن بی سی لە شەقامی نۆرس مەیسۆن لە گەڕەکی چەتسوۆرس لە دۆڵی "سەن فێرناندۆ لە لۆس ئانجلێس کەوتۆتە خوارەوە و بەپێی هەواڵی ئەم میدیایانە، پەیامنێر و فڕۆکەوان لەنێو ئەو کەسانەدا بوون کە لە ڕووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە. بەڕێوەبەرایەتی ئاگرکوژێنەوەی لۆس ئانجلێس ڕایگەیاند کە کۆپتەرەکە لە زەوینێکی نێوان دوو باڵەخانەی بازرگانیدا کەوتۆتە خوارەوە و تیمەکانی فریاکەوتن لەگەڵ گەیشتنیان بە شوێنی ڕووداوەکە، بینیویان کە کۆپتەرەکە و ئۆتۆمبێلەکانی دەوروبەری خەریکن لە ئاگردا دەسووتێن. بە پێی قسەکانی وتەبێژی ئەم بەڕێوەبەرایەتییە، لە ڕووداوەکەدا زیانێکی زۆر بەر هەلیکۆپتەرەکە کەوتووە. بەڕێوەبەرایەتی ئاگرکوژێنەوەی لۆس ئانجلێس وتیشی: جگە لەو سێ کەسەی کوژراون، کەسی چوارەم برینەکانی کارییە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە. کۆپتەرەکەی ئێن بی سی"ی لۆس ئەنجلۆس لە کاتی ڕووداوەکەدا خەریکی وێنەگرتنی دیمەنی ڕووداوێک بوو لە نزیک شوێنی کەوتنەخوارەوەی.