حەکیم جێفریس: شەڕ ئێرانی بەهێزتر و خەڵکی ئەمریکای لاوازتر کردووە
ئهیلوول 19, 2026 18:00 Asia/Tehran
سەرۆکی دیموکراتەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، شەڕی دژی ئێران بە کارەسات وەسف کردووە و وتویەتی کە شەڕ، ئێرانی بەهێزتر و خەڵکی ئەمریکای لاواز کردووە.
حەکیم جێفریس، شەڕی دژ بە ئێرانی بە شەڕێکی بێ پلان و بەرنامە، قورس و پڕخەرج وەسف کردووە و ڕایگەیاندووە کە سیاسەتەکانی کۆمارییەکان کارەساتێکە کە زیان بە خەڵکی ئەمریکا دەگەیەنێت. ئەم نوێنەرەی دیموکرات، بە ئاماژەدان بە هەڵبژاردنەکانی بەردەمی نێواندەورەیی کۆنگرێس، وتوویەتی کە خەڵکی ئەمریکا لەبەر ئەوەی کە کۆماریخوازەکان بە تەواوەتی شکستیان هێناوە، دەیانخەنە ژێر پرسیارەوە. بەپێی ڕاپرسییە نوێیەکەی فاکس نیوز، ٦٣%ی دەنگدەران بڕوایان وایە کە ئیدارەی ترامپ ڕەوشی ئابووریی ئەمریکای خراپتر کردووە و دەنگدەران پێیان باشترە کە دیموکراتەکان لە هەڵبژاردنەکانی بەردەمدا سەرکەون.
سەرپەیڤ