کاردانەوەی چین بە یاسای تازەی ئەمریکا دژی ئێران و ڕووسیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i446896-کاردانەوەی_چین_بە_یاسای_تازەی_ئەمریکا_دژی_ئێران_و_ڕووسیا
 چین یاسای تازەی ئەمریکا کە پەرە دەدات بە بایکۆتەکان دژی ڕووسیا و هەروەها سنووردارکردنی بازرگانی دژ بە ئێران، دایە بەر ڕەخنەوە و ڕایگەیاند کە چین هەمیشە نەیاری بایکۆتی یەکلایەنەی واشنتۆن بووە.
(last modified 2026-09-20T15:36:08+00:00 )
ئه‌یلوول 20, 2026 19:04 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی چین بە یاسای تازەی ئەمریکا دژی ئێران و ڕووسیا

 چین یاسای تازەی ئەمریکا کە پەرە دەدات بە بایکۆتەکان دژی ڕووسیا و هەروەها سنووردارکردنی بازرگانی دژ بە ئێران، دایە بەر ڕەخنەوە و ڕایگەیاند کە چین هەمیشە نەیاری بایکۆتی یەکلایەنەی واشنتۆن بووە.

بە وتەی وەزارەتی بازرگانیی چین، کە ئەوان هەمیشە نەیاری بایکۆتی یەکلایەنەن و ئەو شتەی بە بایکۆتی سانەوییە ناوی دەبرێت. وەزارەتی بازرگانیی چین ڕایگەیاند کە چین هەمیشە نەیارییەتیی کردووە بەرامبەر بە بایکۆتگەلی یەکلایەنە و سانەوییە کە لە لایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پەسەند نەکراوە و هیچ بنەمایەکی مافەوانیی نێودەوڵەتیشی نییە. چین هەروەها دەڵێت کە هەنگاوەکانی دواتری واشنتۆنی لە ژێر چاودێریدا دەبێت و مافی گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خۆی و کۆمپانیا چینییەکان بۆ خۆی بە ڕەوا و پارێزراو دەزانێت.