پەرەسەندنی ناڕەزایەتییەکان لە فەڕەنسا بە قۆڵبەستکرانی دوو هەزار کەس
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i447122-پەرەسەندنی_ناڕەزایەتییەکان_لە_فەڕەنسا_بە_قۆڵبەستکرانی_دوو_هەزار_کەس
دوابەدوای پەرەسەندنی ناڕەزایەتیی لە قوتابخانەکانی فەڕەنسا، دوو هەزار کەس گیران و دەوڵەتی مەکرۆن، بەپەلە کۆبۆوە.
(last modified 2026-10-03T09:37:20+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 03, 2026 13:06 Asia/Tehran
  • پەرەسەندنی ناڕەزایەتییەکان لە فەڕەنسا بە قۆڵبەستکرانی دوو هەزار کەس

دوابەدوای پەرەسەندنی ناڕەزایەتیی لە قوتابخانەکانی فەڕەنسا، دوو هەزار کەس گیران و دەوڵەتی مەکرۆن، بەپەلە کۆبۆوە.


هێزە فەڕەنسییەکان رۆژی رابردوو هەزار و نۆسەدو چل و نۆ ناڕازییان لەو وڵاتە گرت. وەزارەتی ناوخۆی فەڕەنساش ڕایگەیاند، زۆربەی ئەو کەسانە، تاوانبارن بە ئەنجامدانی کردەی توندوتیژانە دژی هێزەکانی پۆلیس.

هەروەها ئیدیعا کراوە، لەو خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییانەدا سێ سەدو پێنج کەس لە هێزەکانی پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان زیانیان پێگەیشتووە، چوارسەد خوێندنگەش لەبەر بەڕێوەچوونی ئەو ناڕەزایەتیانە، داخران و تەنیا لەڕێی دوورەوە، راژەکارییە فێرکارییەکان دەخرێنەڕوو. هەروەها جەخت کراوە کە سەد و حەفتا خوێندکار زیانیان پێ گەیشتووە.

ناڕەزایەتی و گردبوونەوەی ناڕازییانەی خوێندکارای لە فەڕەنسا لە حەفتەی ڕابردوو-وە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە کەمبوونی سەرچاوە فێرکارییەکان، پۆلگەلی قەرەباڵغ و کەمیی مامۆستا، دەسپێبوو و بەردەوام دەکرێ.