فەڕەنسا لە ئاگردا؛ سەرهەڵدانی خوێندکاریی، قوتابخانەکانی داخست
وەزیری پەروەردەی فەڕەنسا، ڕایگەیاند؛ پۆلەکانی خوێندن لە نزیک ٤٠٠ بۆ ٥٠٠ خوێندنگەی ئامادەیی لەبەر هۆکاری ئەمنی بەتەواوەتی یان بەشێکیان دادەخرێ.
ئێدوارد ژێفرای وتی: لەکاتی دەسپێبوونی ناڕەزایەتییەکانەوە تاکوو ئێستا، بیست و چوار قوتابخانە لە فەڕانسە ئاگریان تێبەردراوە یان وێران و تاڵان کراون و زیاتر لە پێنج هەزار قوتابیی تائێستا دەسبەسەر کراون. قوتابیان و سەندیکاکانی فێرکاریی فەرەنساش خۆیان بۆ خولی تازەی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی سەرتاسەریی ئامادە دەکەن. ناڕەزایەتی بەربڵاوی خوێندکارانی ئامادەیی لەسەر زیادکردنی بودجەی خوێندن و پڕکردنەوەی پۆستە بەتاڵەکانی مامۆستایان و چاککردنەوەی بینا وێرانەکانی قوتابخانەکان و چاکسازی لە پرۆگرامە چڕەکانی خوێندن و باشترکردنی سیستەمی وەرگرتن لە زانکۆکان کە لە مانگی ئەیلولەوە دەستیپێکرد، لە شارە جیاجیاکانی فەرەنسادا تەشەنەی کردووە.