نرخی جیهانی نەوت لە ١٠٣ دۆلار بۆ هەر بەرمیل تێپەڕی
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i447286-نرخی_جیهانی_نەوت_لە_١٠٣_دۆلار_بۆ_هەر_بەرمیل_تێپەڕی
نرخی نەوتی برێنت بە هەڵکشانی زیاتر لە ٢% گەیشتە ١٠٣.١ دۆلار بۆ هەر بەرمیل. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ئۆیل پرایس، نرخی نەوتی برێنت بە هەڵکشانی زیاتر ٢% گەیشتە ١٠٣.١ دۆلار بۆ هەر بەرمیل.
(last modified 2026-10-08T15:55:47+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 08, 2026 19:24 Asia/Tehran
  • نرخی جیهانی نەوت لە ١٠٣ دۆلار بۆ هەر بەرمیل تێپەڕی

نرخی نەوتی برێنت بە هەڵکشانی زیاتر لە ٢% گەیشتە ١٠٣.١ دۆلار بۆ هەر بەرمیل. بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ئۆیل پرایس، نرخی نەوتی برێنت بە هەڵکشانی زیاتر ٢% گەیشتە ١٠٣.١ دۆلار بۆ هەر بەرمیل.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵداری ڕۆیتێرز، نرخی نەوت ڕۆژی پێنجشەممە بەهۆی بەردەوامیی نیگەرانییەکان سەبارەت بە تێپەڕبوونی نەوت لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە و زۆربوونی هێرشەکان بۆ سەر کەنداوی فارس و گەروی هورموز، زیاتر هەڵکشاوە. نرخی ساتوسەودای داهاتووی نەوتی برێنتیش بە ١.٣٣ دۆلار هەڵکشان، گەیشتە ١٠١.٥٣ دۆلار بۆ هەر بەرمیل. نرخی ساتو سەودای داهاتووی نەوتی وێست تێکساس ئینتەرمێدیەتی ئەمریکاش بە ١.١١ دۆلار هەڵکشان، گەیشتە ٨٩ دۆلار و ٣٩ سێنت بۆ هەر بەرمیل.