کۆبوونەوەی هەڵبژاردنیی ترامپ لە تێگزاس کێشرا بە توندوتیژی
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i447290-کۆبوونەوەی_هەڵبژاردنیی_ترامپ_لە_تێگزاس_کێشرا_بە_توندوتیژی
کۆبوونەوەی هەڵبژاردنیی دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە شاری سەن ئانتۆنیۆی ئەیالەتی تێگزاس کێشرا بە ئاژاوە و توندوتیژی.
(last modified 2026-10-08T16:11:02+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 08, 2026 19:31 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی هەڵبژاردنیی ترامپ لە تێگزاس کێشرا بە توندوتیژی

کۆبوونەوەی هەڵبژاردنیی دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە شاری سەن ئانتۆنیۆی ئەیالەتی تێگزاس کێشرا بە ئاژاوە و توندوتیژی.

 لە کاتی وتاردانی ترامپ لە شاری سەن ئانتۆنیۆی ئەیالەتی تێگزاس ، ناڕازییان زووبەزوو قسەکانی ترەمپیان دەبڕی و یەکێک لەو ناڕازییانەش لە کاتی بەجێهێشتنی شوێنەکە کەوتە بەر هێرشی فیزیکی. دوا بە دوای ئەوەی یەکێک لە لایەنگرانی ترامپ پەلاماری یەکێک لە ناڕازییانی دا، لانی کەم ١٢ ناڕازی دیکە وتارەکەی ترامپیان بۆ چەند دەقەیەک بڕی. کەناڵی ئێن بی سی نیوز"یش ڕاپۆرتی داوە کە لانیکەم ٩ ناڕازی لە شوێنی کۆبوونەوەکە دەرکراون. هەرچەند ئاماری فەرمی خێرا بڵاو نەبووەوە. شایانی باسە لەم کۆبوونەوەدا هەرجارەو ناڕازییەکان قسەیان بە ترامپ دەبڕی، لایەنگرانی ترەمپیش دەستیان کردە هوتاف کێشان.