جەرەسی ئاگادارکردنەوەر لەبارەی قەیرانی گاز لە ئینگلیز
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i447332-جەرەسی_ئاگادارکردنەوەر_لەبارەی_قەیرانی_گاز_لە_ئینگلیز
پاشەکەوتی گازی ئینگلیز گەیشتووەتە نزمترین ئاستی خۆی لە یەک دەیەی ڕابردوودا و گەورەترین دامودەزگاکانی پاشەکەوتکردنی گازی ئەم وڵاتەش لە سەروبەندی داخراندان.
(last modified 2026-10-10T08:48:57+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 10, 2026 12:17 Asia/Tehran
  • جەرەسی ئاگادارکردنەوەر لەبارەی قەیرانی گاز لە ئینگلیز

پاشەکەوتی گازی ئینگلیز گەیشتووەتە نزمترین ئاستی خۆی لە یەک دەیەی ڕابردوودا و گەورەترین دامودەزگاکانی پاشەکەوتکردنی گازی ئەم وڵاتەش لە سەروبەندی داخراندان.


بە پێی دەیتاکانی ڕێژە و ئاماری ئەم وڵاتە دەرکەوتووە کە پاشەکەوتی گازی ئینگلیز لە سەروبەندی وەرزی سەرماوسۆڵە و هاوکات لەگەڵ هەڵکشانی نرخی وزە لە بازاڕە جیهانییەکاندا، گەیشتووەتە نزمترین ئاستی خۆی لە ماوەی یەک دەیەی ڕابردوودا. بە پێی ڕێژە و ئاماری بڵاوکراوە، تەنیا لەسەدا ٣٠ی کۆگاکانی گازی ئینگلیز پڕن، لە کاتێکدا ئەم ڕێژەیە لە یەکێتیی ئەورووپا دەگاتە لەسەدا ٧٣. دابەزینی ئاستی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی، دابەزینی ئاستی هاوردەکردنی گازی شل، و ئەگەری داخرانی گەورەترین دامودەزگاکانی پاشەکەوتی گازی ئینگلیز بوونەتە هۆی ئەوەی کە ئەم وڵاتە بەرامبەر بە تێکچوونی پرۆسەی هاوردەی وزە لاواز بێت.  هاوکات بەردەوامبوونی کێشە و گرژی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تێکچوونی ڕێگاکانی ستراتیژیی گواستنەوەی وزە کە نرخی گازی لە ئەورووپادا زیاتر کردووە و تێچووی وزەی بنەماڵە ئینگلیزییەکانیشی بەرزتر کردووەتەوە. شارەزایان هۆشداری دەدەن کە بەردەوامبوونی ئەم دۆخە، بەتایبەت ئەگەر زستانی ئەمساڵ سەرمایەکی توندی هەبێت، گوشارێکی یەکجار زیاتر بخاتە سەر بنەماڵەکان و ئابووریی ئینگلیز.