ئاستی پشت ڕاست کردنەوەی کردەوەی ترەمپ لەنێو ئەمریکییەکاندا سەتی ٣٠ کەمی کردووە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i447370-ئاستی_پشت_ڕاست_کردنەوەی_کردەوەی_ترەمپ_لەنێو_ئەمریکییەکاندا_سەتی_٣٠_کەمی_کردووە
ئاستی خۆشەویستیی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ، لە ئەنجامی ڕاپرسیی تازەی ناوەندی توێژینەوەی پیوو گەیشتووەتە سەتی سی. هاوکات نرخی گازاویل لە ئەمریکا لەکاتی دەسپێبوونی شەڕی واشنگتۆن دژی ئێران، سەتی حەفتا بەرز بووەتەوە، بەرزبوونەوەیەک کە وەک یەک لە سەرەکیترین نیگەرانییەکانی دەنگدەرانی ئەمریکی لەقەڵەم دەدرێ.
(last modified 2026-11-03T12:43:15+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 10, 2026 17:44 Asia/Tehran

ئاستی خۆشەویستیی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ، لە ئەنجامی ڕاپرسیی تازەی ناوەندی توێژینەوەی پیوو گەیشتووەتە سەتی سی. هاوکات نرخی گازاویل لە ئەمریکا لەکاتی دەسپێبوونی شەڕی واشنگتۆن دژی ئێران، سەتی حەفتا بەرز بووەتەوە، بەرزبوونەوەیەک کە وەک یەک لە سەرەکیترین نیگەرانییەکانی دەنگدەرانی ئەمریکی لەقەڵەم دەدرێ.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی هیل، دوابەدوای چوونەسەری ئاستی ناڕەزایەتیی لە چۆنیەتی بەڕێوەبەرایەتیی سیاسەتی دەرەوە، ئابووری و جێبەجێکرانی یاسای کۆچبەریی، ئاستی خۆشەویستیی سەرۆک کۆماری ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ لە ڕاپرسیی تازەی ناوەندی توێژینەوەی پیوودا بۆ سەتی ٣٠ کەمی کرد.

بەپێی ئەو ڕاپرسیە کە دوو رۆژ لەمەوبەر بڵاوبۆوە، سەتی ٦٨ی وەڵامدەران، لە چۆنیەتی کردەوەی ترەمپ پەیوەست بە رۆڵ گێڕانی سەرۆک کۆماریی، ناڕەزایەتیان دەربڕیوە.

ئەو ڕاپرسییە دەریخست، سەتی ٦٩ی وەڵامدەرانی ئەمریکی متمانەیەکی کەمیان هەیە لەوەی سەرۆک کۆمار بتوانێ بەرژەوەندییە تیجارییەکانی لە بڕیاردانەکانی پەیوەست بە سەرۆک کۆمارییەکەی جیا بکاتەوەو تەنیا سەتی ٣٠ی بەشداربووانی راپرسییەکە متمانەیان بەو بابەتە بووە. ئەو ڕاپرسییە لە ٢٨ی سیپتەمبەرەوە هەتا ٤ی ئۆکتۆبەر لەنێو پێنج هەزار و ٦٢ کەس ئەنجامیگرتووەو ئاستی هەڵەبوونی سەتی یەک پۆینت شەشە. ترەمپ و پارتی کۆماریخواز لەکاتێکدا بەرەوڕووی ئەو ئەنجامانە بوون کە شەڕی دژ بە ئێران کە هەتا ئەمڕۆ زیاتر لە حەوت مانگی خایاندووە، لەگەڵ ناڕەزایەتی بەرفراوانی گشتییدا بەرەوڕوویە. ئەو شەڕە، هەڵکشانی نرخەکان، تاوسەندنی هەڵاوسان و بازدانی نرخی گازاویل و بەنزینی لێکەوتووەتەوە.

بەپێی ڕاپۆری رۆیتەرز، نرخی گازاویل لە ئەمریکا لەکاتی دەسپێبوونی شەڕی واشنگتۆن و تەلاویڤ دژی ئێران، نزیک بە سەتی ٧٠ بەرز بووەتەوە.

هەرچەندە ئیدارەی ترەمپ فشاری خستۆتە سەر هاوپەیمانانی ئەمریکا بۆ ئەوەی یەدەگی نەوتەکەیان ئازاد بکەن و لەگەڵ حکومەتی ڕووسیاشدا سەبارەت بە هاوردەکردنی گازاویل گەیشتوونەتە ڕێککەوتن، بەڵام چالاکوانانی پیشەسازی دەڵێن پێناچێت ئەم جۆرە ڕێوشوێنانە چارەسەری کەمیی بەرهەمە نەوتییە پاڵاوتەکراوەکانی جیهانی بکەنەوە، هەروەها سیاسەتی گازاویلی ڕەنگاوڕەنگ (گازاویلی بێ باج) بەهۆی بەربەستی باجی و لۆجستییەوە هێشتا نەگەیشتووەتە ئەو قۆناخەی لەلایەن فرۆشیارە بچووکەکاندا بەشێوەیەکی بەرفراوان پەسەند بکرێ.

بەرزبوونەوەی نرخی گازاویل کە رۆیتەرز، بە جووڵەپێکەری سەرەکیی هەڵاوسانی زانیوە، گوشاری تێچووەکان لەسەر وەرزێرانی ئەمریکی و شۆفیر لۆری و بارهەڵگرەکان زیاتر کردووە. تێچووی ژیان بەشێوەیەکی بەرفراوان بە یەک لە سەرەکیترین نیگەرانیی دەنگدەرانی ئەمریکی لەقەڵەم دەدرێ.