میدیایەکی ئەمریکی: تێچووی شەڕی ئەمریکا دژی ئێران گەیشتە ٤٧ ملیارد دۆلار
ماڵپەڕی ئەمریکیی هیل لە ڕاپۆرێکدا وێرای ئاماژە بە چوونەسەری تێچوو و خەرج و بەرجی شەڕی دەسدرێژکارانەی ئەمریکا دژی ئێران بۆ نزیک چل و حەوت ملیارد دۆلار، نووسی کە لێکدانەوەی تازەی سەرکردایەتی ناوەندیی سوپای تیرۆریستیی ئەمریکا(سێنتکام) دەریدەخا کە تێچووی ئەو تێکهەڵچوونە لە سەرەتای سیپتەمبەرەوە تائێستا بۆ زیاتر لە سێ ملیار دۆلار زیادی کردووە.
ماڵپەڕی میدیایی هیل کە نزیکە لە کۆنگرێسی ئەمریکا، لە ڕاپۆرتێکدا کە بە پشتبەستن بە خەمڵاندنی شازدەی ئۆکتۆبەر (٢٤ی ڕەزبەر)ی کۆمپانیای سێنتکۆم ئامادەی کردووە، ڕایگەیاند: ئەم خەمڵاندنە خراوەتە بەردەست کۆنگرێسی ئەمریکا و تێچووی شەڕی دژی ئێران نیشان دەدات کە نزیکەی چل و حەوت ملیار دۆلارە.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە دەکات کە زۆرترین پشکی تێچووی جەنگ هاوپێوەندە بە گۆڕینی تەقەمەنی بەکارهێنراو، کە بە نزیکەی بیست و نۆ ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت، دەشڵێت: هەروەها نزیکەی دوانزە ملیار دۆلار بۆ تێچووی زیادەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان و شەش ملیارد و سەد ملیۆن دۆلار بۆ پڕکردنەوەی شوێنی ئامێرە لەدەستچووەکان تەرخانکراوە.
ڕاپۆرتەکە هەروەها باس لەوە دەکات کە خەمڵاندنە نوێیەکە تێچووی زیانەکانی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناگرێتەوە؛ پرسێک کە دەتوانێت خەمڵاندنی تەواوی تێچووی شەڕەکە زیاد بکات.