شەپۆلی دەرکرانی بانگهێشتتنامە بۆ بەرپرسانی ترەمپ بەڕێوەیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i448098-شەپۆلی_دەرکرانی_بانگهێشتتنامە_بۆ_بەرپرسانی_ترەمپ_بەڕێوەیە
یاسادانەری دیموکراتی ئەمریکی باسی دەسپێبوونی شەپۆلی بەرفراوانی لێکۆڵینەوەی کۆنگرێس و دەرکرانی بانگهێشتننامە دژی بەرپرسانی حکومەتی ترەمپی کرد پاش ئەوەی دیموکراتەکان لەمانگی ژانڤییەدا کۆنترۆڵی کۆنگرێس دەگرنەدەست، هەڕەشەیەک کە لەدوای تووشی شکست هاتنی هەوڵدان بۆ لێپێچینەوە لە پیت هێگسەس هاتەئاراوە.
(last modified 2026-11-11T16:07:33+00:00 )
تشرینی دووه‌م 11, 2026 19:34 Asia/Tehran
  • شەپۆلی دەرکرانی بانگهێشتتنامە بۆ بەرپرسانی ترەمپ بەڕێوەیە

یاسادانەری دیموکراتی ئەمریکی باسی دەسپێبوونی شەپۆلی بەرفراوانی لێکۆڵینەوەی کۆنگرێس و دەرکرانی بانگهێشتننامە دژی بەرپرسانی حکومەتی ترەمپی کرد پاش ئەوەی دیموکراتەکان لەمانگی ژانڤییەدا کۆنترۆڵی کۆنگرێس دەگرنەدەست، هەڕەشەیەک کە لەدوای تووشی شکست هاتنی هەوڵدان بۆ لێپێچینەوە لە پیت هێگسەس هاتەئاراوە.

 

ئەلەکساندر ئۆکازیۆ-کۆرتێز، نوێنەری دیموکراتی ئەمریکا بەپێداگریی لەسەر ئەوەی کە ئەوەندە ژوماری تاوانبار و گەندەڵکار لە حکومەتی ترەمپدا زۆرە کە دەبێ ڕاگەیشتن بە کەیسی ئەوان بکرێت، باسی بەرنامەی بەرفراوانی هاوحیزبییەکانی کرد بۆ لێکۆڵینەوەو دەرکردنی بانگهێشتننامە دژی بەرپرسانی حکومەتی واشنگتۆن لەدوای ئەوەی دیموکراتەکان لە مانگی ژانڤییەدا کۆنترۆڵی کۆنگرێسیان گرتەدەست.

ئەو یاسادانەرەی دیموکراتەکان کەمێک پاش ئەوەی کۆمارییەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران هەوڵدان بۆ لێپێچینەوە لە وەزیری جەنگیان وەستاند، وتی: ئەوەندە تاوانبار لەو حکومەتەدا زۆرە کە ئەستەمە تێبگەی سەرەتا دەبێ بەکام بابەت رابگەی. تۆماس مێسی، نوێنەری کۆماریخوازی ئەیالەتی کێنتاکیش پەیوەستی ئەو پرۆژە بوو و چووەریزی دیموکراتەکان بۆ زیندوو ڕاگرتنی پرۆسەی لێپێچینەوە. مێسی رۆژی دووشەممە هەشت بڕگەی لێپێچینەوەی لەدژ پیت هێگسەس هێنایەئاراوەو وەزیری جەنگی ئەمریکای تۆمەتبار کرد بە هەڵایساندنی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی نایاسایی و ناڕەوا، پێشێلکردنی پاراستنی گیانی کەسانی سیڤیل و ئەنجامدانی کوشت و بڕی یاساشکێنانە. دیموکراتەکان کە لە هەڵبژاردنەکانی نیوەی خولی سێیەمی نۆڤمبەردا کۆنترۆڵی کۆنگرێسیان گرتەدەست، لەدوای دەسبەکاربوونی کۆنگرێسی نوێ لە ژانڤییەدا، ئەو دەسەڵاتەیان دەبێ لێکۆڵینەوەی کۆنگرێسی  بخەنەڕێ و بانگهێشتننامە بۆ بەرپرسیارکردنی کاربەدەستانی حکومەتی ترەمپ دەربکەن.