سەتی٨٠ی دیموکراتەکان، خوازیاری کۆتایی هاتنی خێرای شەڕ لەگەڵ ئێرانن
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i448392-سەتی٨٠ی_دیموکراتەکان_خوازیاری_کۆتایی_هاتنی_خێرای_شەڕ_لەگەڵ_ئێرانن
ڕاپرسییەکی تازە دەریدەخا کە سەتی پەنجاو پێنجی دەنگدەرانی ئەمریکی، لەوان سەتی ٨٠ی دیموکراتەکان خوازیاری کۆتایی هاتنی خێرای شەڕ لەگەڵ ئێرانن.
(last modified 2026-11-25T16:16:11+00:00 )
تشرینی دووه‌م 25, 2026 19:44 Asia/Tehran
  • سەتی٨٠ی دیموکراتەکان، خوازیاری کۆتایی هاتنی خێرای شەڕ لەگەڵ ئێرانن

ڕاپرسییەکی تازە دەریدەخا کە سەتی پەنجاو پێنجی دەنگدەرانی ئەمریکی، لەوان سەتی ٨٠ی دیموکراتەکان خوازیاری کۆتایی هاتنی خێرای شەڕ لەگەڵ ئێرانن.

 

ئەنجامی ڕاپرسییەکی تازە کە زانکۆی مریلەند بەهاوکاریی دەزگەی لێکۆڵینەوەیی ئیپسوس ئەنجامی داوە، دەریدەخا کە زۆرینەی دەنگدەران لە ویلایەتە یەکگرتووەکان خوازیاری کۆتایی هاتنی خێرای شەڕی ئەمریکاو رژیمی زایۆنیستی دژی ئێرانن. بەگشتی، سەتی پەنجاو پێنجی بەشداربووان وتوویانە کە شەڕ دەبێ هەرئێستاو جیا لە بارودۆخەکەی کۆتایی پێ بێت. ئەو ڕێژە لەنێو دیموکراتەکان و دەنگدەرانی سەربەخۆ بەریز گەیشتە سەتی هەشتاو سەتی پەنجاو نۆ. لەنێو کۆمارییەکانیش نزیکەی سەتی بیست و پێنج لەگەڵ ئەو هەڵوێستەدابوون.

سەتی پەنجاو سێی ئەندامانی پارتی دیموکرات ڕایانگەیاند کە لەگەڵ هەوڵی کۆنگرێسدان بۆ بڕینی بودجەی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی و سەتی پەنجاو یەکیش داکۆکییان کرد لە گونجێندرانی بڕگەیەک بۆ راگرتنی دابینی دراڤیی شەڕ لەگەڵ ئێران لە دانیشتنەکانی پەیوەست بە بودجەی داهاتوو.