زیاتر لە٣٠٠هەزار فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینی لە دەسپێکی شەڕەوە، تێکشکێندراوە
تشرینی دووهم 28, 2026 17:47 Asia/Tehran
وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند، سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئەو وڵاتە لە دەسپێکی ئۆپەراسیۆنی سەربازییەوە تاکوو ئێستا، زیاتر لە ٣٠٠ هەزار فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینیی خستووەتەخوار.
وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا رایگەیاند، هێزەکانی ئەو وڵاتە لە بیست و چوار کاتژمێری رابردوو، ژێرخانەکانی وزەو سووتەمەنی، شوێنی مۆنتاژکردن، ڕاگرتن و هاویشتنی درۆنەکان، فڕۆکەخانە سەربازییەکان و بنکەو مەتەرێزی هێزە ئۆکراینییەکانیان لە سەدو پەنجاو شەش شوێن کردۆتەئامانج. سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ڕووسیا لە شەوو ڕۆژی ڕابردوودا، هەزار و شەش سەدو یەک فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینی، پێنج بۆمبی کۆنترۆڵکراو و رۆکێتێکی سیستەمی هیمارسی خستووەتەژێر چاودێریی و لەناوی بردوون.