جیهان
-
داننانی بایدێن بە ناکامی هێزی بەرگری ئاسمانی ڕژیمی زایۆنیستی لە بەربەرەکانی لەگەڵ خۆفڕەکانی ئێران
May 26, 2024 12:02سەرۆک کۆماری ئەمریکا دانی نا بەوەدا کە بێتوو وڵاتەکەی یارمەتی زایۆنیستەکانی نەکردایە ئاکامی هەڵمەتە تۆڵەگڕەوەکەی ئێران بۆسەر خاکی داگیرکراو کاولکارانە دەبوو.
-
پەلاماری ئەرتەشی ئۆکراینیا بۆسەر دەڤەری بێلگۆردی ڕوسیا
May 26, 2024 15:12کاربەدەستانی خۆجێیی ڕایانگەیاند کە لەئاکامی هەڵمەتی ئەرتەشی ئۆکراینیا بۆسەر دەڤەری بێلگۆڕدی ڕوسیا چوار کەس گیانیان لە دەست داوە.
-
وەزیری بەرگری ئیسپانیا: ئەوەی کە لە غەزە رو دەدا کۆمەڵکوژیەکی بەتەواویە
May 26, 2024 14:40وەزیری بەرگری ئیسپانیا دۆخی کەرتی غەزەی بە کۆمەڵکوژیەکی ڕاستەقینە پێناسە کرد.
-
راپۆرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان: دەبێ لەهەمبەر رەفتاری شێتانەی ئیسرائیلدا ڕاوەستین
May 26, 2024 13:05راپۆرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان وێڕای ئاماژە بەوەی کە پاش بڕیاری دادگەی لاهە لەبارەی پێویستیی راگرتنی دەسدرێژکارییەکان بۆسەر ڕەفەح، ئیسرائیل پەلامارەکانی بەدژ ئەو شارە توندتر کردووە، وتی: هەتا کاتێک کە هەنگاوێکی کاریگەر لەئاستی جیهانیدا هەڵنەگیردرێ، پێش گرتن بە کردەی شێتانەی ئیسرائیل، ئەستەمە.
-
ڕێزگرتنی دیپلۆمات و کەسایەتیە نێودەوڵەتیەکان لە سەرۆک کۆماری شەهیدی ئێران و هاوڕێکانی
May 26, 2024 10:50باڵوێزو نوێنەرو کەسایەتیە باڵا نێودەوڵەتیەکان بە سەردانیان لە نوێنەرایەتی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان ڕێزیان گرت لە سەرۆک کۆماری شەهیدی ئێران و هاوڕیکانی.
-
یونیسێف: زۆرتر لە ٢٠ کۆرپەی نێو نەخۆشخانەی شوهەدای ئەقسا لەبەردەم مەترسی مەرگ دان
May 25, 2024 15:23سندوقی منداڵانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان یونیسێف وێڕای ئاماژە بە دۆخی کارەساتباری نەخۆشخانەکانی کەرتی غەزە بۆوێنە نەخۆشخانەی شوهەدای ئەقسای ئەو کەرتە لەبەر نەبوونی سووتەمەنی لە شاری دەیربەلەح ڕایگەیاند زۆرتر لە ٢٠ کۆرپەی ئەو نەخۆشخانە لە مەترسی مەرگ دان.
-
پووتین: هیوادارم هاریکاریمان لەگەل ئیران و لەسەر پرسە گرینگە نێودەوڵەتیەکان هەروا بەردەوام بێ
May 25, 2024 14:35سەرۆک کۆماری ڕوسیا هیوای خواست کە هاریکاری وڵاتەکەی لەگەڵ ئێران لەسەر پرسە گرینگە نێودەوڵەتیەکان هەروا بەردەوام بکرێ.
-
پێشوازی وڵات و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان لە بڕێاری دادگای لاهە بەدژی ڕژیمی زایۆنیستی
May 25, 2024 12:30وڵات و ڕێکخراوە جۆربەجۆرە نێودەوڵەتی و ناوچەیەکان پێشوازیان کرد لە بڕێاری دادگای لاهە بەدژی ڕژیمی زایۆنیستی و بۆ ڕاگرتنی پەلامارەکانی سەر ڕەفەح و کردنەوەی ئەو بازگە بۆ گەیاندنی یارمەتی فریاگوزاری و مرۆیی بە غەزەو گارانتی کرانی چوونی ئیکیپی لێکۆڵینەوە بۆ دۆزینەوەی ڕاستیەکان لەپەیوەند لەگەڵ پرسی کۆمەڵکوژی و درانی ڕاپۆرتی ئەو لێکۆڵینەوە لەماوەی مانگێک دا.
-
دادگەی نێونەتەوەیی لاهە خوازیاری ڕاگیرانی پەلاماری زایۆنیستەکان بوو بۆسەر ڕەفەح
May 25, 2024 12:15دیوانی دادگەری نێودەوڵەتی لاهە جێگیر لە وڵاتی هۆڵەندا بە سێزدە دەنگی ئەرێنی و دوو دەنگی دژبەر بڕیاری یاسایی ڕاگیرانی بەخێرایی پەلامارە سەربازیەکەی ڕژیمی زایۆنیست بۆسەر ڕەفەحی دەرکردو خوازیاری کرانەوەی ئەو بازگە بوو بۆ گەیاندنی یارمەتی مرۆیی بە کەرتی غەزە.
-
دیدار و وتووێژی لاڤرۆف و مێقداد لەبارەی کەرتی غەززەو بارودۆخی سوریا
May 25, 2024 11:03"سێرگئی لاڤرۆف" و "فەیسەڵ مێقداد" لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا لەبارەی گۆڕانکارییەکانی ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەت شەڕی داگیرکەران لە کەرتی غەززە، وتووێژیان کرد.