جیهان
-
یونیسێف: منداڵانی فەلەستینی مەترسیی مردنیان لەسەرە
ئادار 04, 2024 11:30بەڕێوەبەری کارگێڕیی سنووقی منداڵانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیسێف) بە ئاماژە بەوەی کە ئێستاکە زۆرێک لە منداڵان لە غەززە گیرۆدەی بەدخۆراکییەکی نالەبارن، وتی؛ مەترسیی مەرگ لەسەر منداڵانی فەلەستینییە.
-
بەڕێوەچوونی ڕێپێوانی پاڵپشتیکردنی غەززە لە شارەکانی جیهاندا
ئادار 04, 2024 09:30ڕێپێوانی بە ربڵاوی پاڵپشتیکردنی غەززە لە شارەکانی شتوتگارتی ئەڵمان، بەیروتی لوبنان، کۆپنهاگنی دەنیمارک، مەنچستری ئینگلیز، مالمۆی سوید و پاریسی فەرەنسا بەڕێوەچوو.
-
سەرۆک کۆماری کوبا: دەوڵەتی ئەمریکا، کۆتایی بێنێ بە رەفتاری ڕیاکارانەی لەهەمبەر غەززەدا
ئادار 03, 2024 12:30سەرۆک کۆماری کوبا وتی: کوبا هەرگیز لەهەمبەر تاوانێک لەو قەبارەیە، خەمسارد نابێ و پەیوەستی پاڵپشتیی جیهانی لە گەلی فەلەستین دەبێ و خوازیاری وەستانی ژینۆسایدی ئیسرائیل لە غەززەیە.
-
سێندێرز: ئەمریکا نابێ ڕێگە بدا کە بە سەدان هەزار منداڵی بێ تاوانی فەلەستینی لە برسان بمرن
ئادار 03, 2024 09:30بێرنی سێندێرزی سیناتۆری سەربەخۆی ئەمریکی وێڕای پێداگری لەسەر بەرپرسایەتی واشینگتۆن لەهەمبەر شەڕەکەی غەزە پێداگریشی کرد کە وڵاتەکەی نابێ ڕێگە بدا کە بە سەدان هەزار منداڵی بێ تاوانی فەلەستینی لە برسان بمرن.
-
لە کۆبوونەوەکەی مۆسکۆدا کێشەی نێوان فەلەستینیەکان چارەسەر کرا
ئادار 03, 2024 09:00سکرتێری گشتی ناوەندی دەستپێشخەری نیشتمانی فەلەستین ڕایگەیاند ئەمریکاو لایەنە ئوروپایەکان هەوڵ دەدەن کە ڕۆژی دوای شەڕەکەی غەزە بکەنە ئامێرو دەستەچیلەیەک بۆ هەڵاتن لەبەر دۆخی هەنووکەی شەڕەکەی ئێستا.
-
کاردانەوەی جیهانی بەرامبەر بە جەنایەتەکەی ڕژێمی زایۆنی لە باکووری غەززە
ئادار 02, 2024 11:00ڕووداوێک کە هەموو جیهانی پەشۆکاند؛ کاروانێکی پێکهاتوو لە سی لۆریی هەڵگری یارمەتی کە لە ڕەفەحەوە گەیشتبوویە باکووری غەززە و شەقامی ئەڕەشیدی ئەم شارە، لە لایەن هێزەکانی ڕژێمی زایۆنییەوە تەقەی لێکرا. بە وتەی کاربەدەستانی وەزارەتی تەندرووستیی غەززە لەم پەلامارەدا سەد و دوازدە کەس شەهید بوون و زیاتر لە هەشسەد کەسیش بریندار.
-
دڵگرانی یاسادانەرانی ئەمریکا لە دۆخی هەواڵنێرانی غەزە
ئادار 01, 2024 09:30ژومارەیەک لە یاسادانەرانی دیموکڕاتی ئەمریکا وێڕای ڕاگەیاندنی دڵگرانی خۆیان لە بارودۆخی هەواڵنێرانی بەردەم پەلاماری زایۆنیستەکان، لەنامەیەک بۆ "ئانتۆنی بلینکێن"ی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەیان داوایان کرد کە بەئاراستەی بەرگری لە ئاسایشی میدیاکان و گارانتی ئازادی چاپەمەنی لە غەزە هەنگاوی کارامە هەڵبگرێ.
-
کۆشکی سپی: شارۆچکەسازیەکانی تلاویڤ پێشێلی یاسا جیهانیەکان و بەرگری لە ئاشتی یە
ئادار 01, 2024 08:30وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وێڕای ئاماژە بە پەرەگرتنی بارگرژیەکان لە لێواری ڕۆژئاوا ڕاشیگەیاند کە ڕژیمی زایۆنیستی بەهۆی پەرەدانی بە شارۆچکەسازیەکانی لەنێو خاکی داگیرکراو هاوکات لەگەڵ پێشێلی یاسا نێودەوڵەتیەکان بەریش دەگرێ بە جێگیربوونی ئاشتی.
-
ناتۆ: هیچ پلانێک لە ئارادا نییە بۆ بەڕێکردنی هێزی جەنگاوەری بۆ ئوکراین
شوبات 28, 2024 11:30سکرتێری گشتیی ناتۆ دوابەدوای قسەکانی سەرۆک کۆماری فەرەنسا سەبارەت بە ئەگەری بەڕێکرانی هێزی سەربازیی وڵاتانی ئەورووپایی بۆ ئوکرایین وتی کە هیچ پلانێک لەئارادا نییە بۆ بەڕێ کردنی هێزی جەنگاوەری بۆ ئەم وڵاتە.
-
بانگەشەی ئاژانسی ناڤۆکی سەبارەت بە دابەزاندنی ئاستی پاشەکەوتی ئۆرانیۆمی پیتێندراو لە ئێران
شوبات 28, 2024 10:00ڕافائیل گرۆسی کارگێڕی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی لە سەروبەندی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی لیژنەی داوەرانی ڕێکخراوەکەی لە ڕاپۆرتێک دا ڕایگەیاند کە پاشەکەوتی ئۆرانیۆمی پیتێندراو لە ئێران لەماوەی سێ مانگی ڕابردوودا دابەزێندراوە.