جیهان
-
کاردانەوەی ڕووسیا بە پشتیوانی کردنی ئەڵمان لە ئیسراییل لە دۆسییەی ژینۆسایدەکەی غەززەدا
کانونی دوھەم 22, 2024 09:45وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، قسە و لێدوانی کاربەدەستانی حکومەتی ئەڵمان لەبارەی پێویستی ڕاوەستان بەرامبەر بە ئەفریقای باشوور لە دۆسییەی سکاڵاکەی ئەم وڵاتە لە ئیسراییل لەبەر ئەنجامدانی ژینۆساید لە غەززەی بە کردەوەیەکی بەدوور لە ئەخلاق و ڕەوشت زانی و بە قەبووڵنەکراو وەسفی کرد.
-
ڕەخنەی نوێنەرانی پەرلەمانی ئەوروپا لە سیاسەتەکانی بروکسێل سەبارەت بە غەززە و گەمیوانیی نێودەوڵەتی
کانونی دوھەم 22, 2024 13:10نوێنەرانی ئیرلەند لە پەرلەمانی ئەورووپا پشتیوانی نەکردنی وڵاتانی ئەورووپایی لە سزاخواسەکەی ئەفریقای باشوور دژ بە ڕژێمی زایۆنی و ئەلەوییەت دان بە بەرەنگاربوونەوەی شێوانی سیستەمی هاتووچۆی گەمیوانیی نێودەوڵەتییان دایە بەر ڕەخنە و گازندەوە.
-
گۆتێرێش: ئیسراییل ١٥٠ فەرمانبەری نەتەوە یەکگرتووەکانی لە غەززە کوشتووە
کانونی دوھەم 22, 2024 13:00بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند لەو کاتەوە پەلامارەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر دانیشتووانی مەزڵووم و بێ دەرەتانی غەززە دەست پێبووە، تا ئیستا سەد و پەنجا فەرمانبەری ئەم ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەیش کوژراون.
-
لایەنگرانی غەززە لە ئینگلیزو ئیسپانیا دیسانەوە دڕندەکاریەکانی زایونیستەکانیان شەرمەزار کرد
کانونی دوھەم 22, 2024 09:30بەهەزاران کەس لە لایەنگرانی خەڵکی فەلەستین لە ئینگلیزو ئیسپانیا دیسانەوە ڕژانە سەر شەقام و وێڕای سەرمەزارکردنی دڕندەکاری زایونیستەکان داواشیان لە کۆمەڵگەی جیهانی کرد کە بەر بەو دڕندەکاریانە بگرن.
-
ئەندۆنێزی لەدژ رژیمی زایۆنی سکاڵای بردە دیوانی لاهە
کانونی دوھەم 21, 2024 14:30حکومەتی ئەندۆنێزی سکاڵایەکی تازەی لەدژ رژیمی ئیسرائیل خستەبەردەست دیوانی نێونەتەوەیی دادەوانی لە لاهە.
-
خۆپیشاندانی بەدەیان هەزار کەسی لە ئاڵمانیا بەدژی باڵی ڕاستی توندئاژۆ
کانونی دوھەم 21, 2024 10:15بەدەیان هەزار کەس لە شاری هامبوورگی ئاڵمانیا دوێنێ هەینی بەدژی باڵی راستی توندئاژۆو پڕۆژە بەرباسەکەیان بۆ دەرکردنی بە ملوێنەها کۆچبەر خۆپیشاندانیان وەڕێخست.
-
راوێژکارەکانی داوایان لە بایدن کردوە لەدەستدانی متمانە بە نەتەنیاهۆ رابگەیەنێ
کانونی دوھەم 20, 2024 14:30لە دوای ئەوەی چەندین جار دەسەڵاتداری ئەمریکا داوای لە سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنیستی کرد، کە لە جەنگی غەززە گرنگی بە وردەکارییەکان بدات و سەرنجەکانی زیاد بکات و لە توندوتیژی دوربکەوێتەوە، چەند راوێژکارێکی بایدن داوایان کردوە بە فەرمی رایبگەیەنێت، کە متمانەی بە نەتەنیاهۆ نەماوە.
-
بەرپرسێکی ناتۆ: ئامادەبن بۆ جەنگێکی گشتگیر دژی روسیا
کانونی دوھەم 20, 2024 13:30ئەدمیراڵ رۆب پاوەر سەرۆکی لیژنەی سەربازی هاوپەیمانی وڵاتانی ناتۆ رایگەیاند، لە 20 ساڵی داهاتو، زۆربەی ئەندامانی هاوپەیمانێتی ناتۆ ئامادەن بۆ هەڵگیرساندنی جەنگ لە دژی روسیا، بۆ ئەو مەبەستەش جگە لە هێزە چەکدارەکان، پێویستە خەڵکی ئاسایش خۆیان ئامادەبکەن بە شێوەیەک ژیانیان لەگەڵ جەنگدا بگونجێت.
-
پاریس: شەڕی ئوکراین، ئابوریی فەڕانسەی گەشاندۆتەوە
کانونی دوھەم 20, 2024 09:00وەزیری بەرگریی فەڕانسە وتی: چوونەسەری ئاستی داوای کڕینی چەکەمەنی لە جەنگەی شەڕی ئوکرایندا، بووە هۆی "گەشانەوەو فراژۆیی ئابوری".
-
ڕێپێوانی ئیتالییەکان بۆ پشتیوانی لە خەڵکی غەززە
کانونی دوھەم 17, 2024 14:00هەزاران کەس لە خەڵکی ئیتالیا بە ئەنجامدانی خۆپیشاندانێک لە شاری ڕۆم پایتەختی وڵاتەکەیان پشتیوانی خۆیان بۆ فەلەستینییەکان ڕاگەیاند و هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززەیان شەرمەزار کرد.