تاقمی تیرۆریستیی داعش شێوازی تازەی خەراج وەرگرتن لە بازرگانان و دەوڵەمەندانی ناوچەکانی دێرۆزوور لە ڕۆژھەڵاتی سووریایان دەست پێ کردووەو ناچار بە دانی خەراجیان دەکەن بە ناوی خەرجی حکومەت دارییەوە.
بنەماڵەکانی 9 شاروومەندی کوردی ئێرانیی یەخسیر لە دەستی ئەرتەشی بەناو ئازادی سووریا باسیان کرد لە ئازادکرانی ئەو کەسانە.
کاربەدەستانی خۆجێیی لە پارێزگەی حەسەکەی باکووری رۆژھەڵاتی سوریا باسی ئاوارەبوونی سەدان بنەماڵەی سوریایی دەکەن بە دوای پەامارەکانی ئەرتەشی تورکیا بۆسەر ئەم پارێزگایە .
سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە پەیامێکدا بۆ سەرۆک کۆماری سووریا لە سەر بەردەوامیی داکۆکیی وڵاتەکەی لە خەباتی دژی تیرۆریزم پێی داگرت.
پەرلەمانی سووریا گەڵاڵەکانی ڕژێمی زایونی لە بواری پەرە پێ درانی شارۆچکەسازی لە بەرزاییەکانی جۆلانی داگیرکراوی سووریای ئیدانە کرد.
ھێزەکانی تورکیاو تیرۆریستانی ھاوپەیمانیان بە تۆپ و ھاوەن بڕێک لە گوندو شارۆچکەکانیان لە گردوپەڕی باکووری ڕۆژھەڵاتی حەڵەب بوردومان کرد.
سوپای سووریا پێشیان گرت بە چوونی لەشکریانی ئەمریکی بۆ نێو گوندێکی گردوپەڕی حەسەکە.
وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕۆژی دووشەممە ھەوڵی زایونییەکانی بۆ پەرە پێ دانی شارۆچکەسازی لە جۆلانی داگیرکراودا بە توندی ئیدانە کرد.
وەزیری دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند: تاقمە تیرۆریستەکانی بەرەی نوسرەو داعش بە داکۆکیی ئەمریکاو تورکیا لە باکووری ڕۆژئاواو باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریادان.
روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند ئەرتەشی تورکیا گوندەکانی پارێزگای حەسەکە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریای تۆپباران کردووە.