کانونی یه‌که‌م 31, 2021 12:12 Asia/Tehran
  • جەختی پوتین لە سەر بەردەوامیی داکۆکی لە سووریا لە خەباتی دژی تیرۆریزم

سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە پەیامێکدا بۆ سەرۆک کۆماری سووریا لە سەر بەردەوامیی داکۆکیی وڵاتەکەی لە خەباتی دژی تیرۆریزم پێی داگرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «ولادیمیر پوتین» سەرۆک کۆماری ڕووسیا حەختی لەوەش کردووەتەوە کە، ڕووسیا لە بواری خەباتی دژی تیرۆریزمی نێونەتەوەیی و ھەروەھا چارەسەریی سیاسی و تۆکمەوتەواوی کێشەی سووریاو بنیاتنانەوەی ئەم وڵاتە لە سەردەمی دوای کێشەکان ھەروا بە شێوەی ھەمەلایەنە لەم وڵاتە پشتگری دەکات.

پەیامەکەی «ولادیمیر پوتین» بۆ بەشار ئەسەد ھاوتای سووریی خۆی بۆ پیرۆز کردنی ساڵی تازەی زایینی ڕۆژی پێنح شەممە لە ڕێگای بنکەی ئینتێرنێتیی نووسینگەی ڕۆژنامەوانیی کۆشکی کرملینەوە بڵاو بووەوە.

ڕووسیا لە گەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران لە خەباتی دژی تیرۆریزمی نێونەتەوەیی دا بە شێوەیەکی بەربڵاو لە تەفروتوناکردنی تیرۆریستان بە تایبەت تاقمی داعش ڕۆڵێکی ھەرەگرینگ و دیاری کەری گێڕاوە.

سەرپەیڤ