گۆڕانکارییەکانی سیاسی و ئاسایشیی ئێراق
قەدەغەکرانی چوونەدەری سەرۆکی پەرلەمانی ئێراق و شەش کەسی تر لە کاربەدەستانی ئێراقی لە وڵات، پێداگری عەبادی لەسەر لێپێچینەوەی وەزیران بە پێی قانون، پێویست بوونی بەشداری هێزی حەشدی شەعبی لە ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی مووسڵ لەلایەن عەمار حەکیم و هەروەها درێژەی شەڕی سوپا لەگەڵ تیرۆریستانی داعش لە گرنیگترین ڕووداوەکانی سیاسی و ئاسایشی ئێراق دێتە ئەژمار.
ئەنجومەنی باڵای دادەڤانیی ئێراق ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە دوابەدوای بە دە ست هێنانی سەنەد وبەڵگەی بڕواپێکراو ، وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە کە ڕۆژی دووشەممە لە کۆبوونەوەی لێپێچینەوەیی دا تۆمەتگەلێکی خستبووە پاڵ هەندێ کاربەدەستی ئەو وڵاتە،قەدەی چوونەدەری سەلیم جەبووری سەرۆکی پەرلەمان و شەش کەسی دیکە لە کاربەدەستانی ئێراقی دەرکرد .
دامەزراوەی دادی ئێراق هەروەها ڕایگەیاند کەسەبارەت بە قسەکانی دووشەممەی ڕابردووی خالد عوبەیدی لە کۆبوونەوەی لێپێچینەوەی لە پەلەمان لێکۆڵینەوەی لەسەر بەرپرسانی پێشو و ئێستا کردووە .
هەرلەم حاڵەدا حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق دوێنێ لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، وێڕای پێداگری کردن لەسەر گرینگایەی دەست پێکرنەوەی لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە پرسە باسکراوەکان لە کۆبوونەوەی پرسیار و وڵامدانەوە لەخالد عوبەیدی وەزیری بەرگریی ئێراق وتی : لێپێچینەوە نابێ بە پێی پرسەکانی حیزبی و سیاسی بێت بەڵکوو دەبێ بە پێی یاسا بێت .
سەرۆک وەزیرانی ئێراق بە ئاماژەدان بەمەی کە دەوڵەت بەنیازی بێ بەش کردنی پەرلەمانی ئێراق لە ڕۆڵی چاوەدیرییەکەی نییە ، داوای لە وەزیرانی کابینەکەی کرد بەرامبەر گوشارەکانی سیاسی خۆڕاگری بکەن و وەها شتگەلێک ئاشکرا بکەن .
بە پێی هەواڵێکی دیکە لە گۆڕانکارییەکانی سیاسیی ئێراق، عەمار حەکیم سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامیی ئێرا ڕۆژی ڕابردوو لە دیدار لەگەڵ ئوسامە نوجەیفی سەرۆکی هاوپەیمانیی موتەحیدون بەشداری هێزی حەشدی شەعبی لە ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی مووسڵی بە پێداویستییەکی نیشتمانی زانی .
حەکیم داوای داکۆکیی نێودەوڵەتی و ناوچەیی لە ئێراق کرد بۆ لەنێوبردنی داعش و ئازاد کرانی تۆکمەو تەواوی خاکی ئێراق لەم تاقمە .
گۆڕەپانی ئاسایشی ئێراق هەروا شایەتی تاوانکاریی تیرۆریستانی داعش و شەڕی سوپا و حەشدی شەعبی لەگەڵ تیرۆریستانە .
هەرلەم پێناوە دا تاقمی تیرۆریستیی داعش ئێوارەی دوێنێ دوازدە کەسی لە ناوچەی حەویجەی سەربە کەرکووک لە باکووری ئێراق کوشت . داعش ئەم کەسانەی کاتی هەوڵدان بۆ بردنەدەری بنەماڵەکانیان لە حەویجە کوشت و پێشی گرت بە چوونەدەری سێ هەزار کەسی دیکە کە بەنیاز بوون لەم ناوچەیە بچنە دەر .
فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی ئێراق ئەمڕۆ هەینی بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند دەزگەی هەواڵگریی ئەم وڵاتە توانی گەڵاڵەی مەزنی داعش بەمەبەستی پەلامارکردنی بەربڵاو بۆسەر بەغدا و پارێزگەکانی باشووری ئێراق بناسێ و بێ ئەنجامی بکاتەوە .
لە بەیاننامەی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی ئێراق ڕاگەیەندراوە کە ئەبووبەکر بەغدادی سەرکردەی تاقمی تیرۆریستیی داعش بە شێوەی ڕاستەوخۆ لەسەر بەرنامەداڕشتن بۆ پەلاماری بەربڵاو بۆسەر پارێزگەکانی باشووری ئێراق بەکەڵک وەرگرتن لە چەند ئۆتۆموبیلی بۆمب ڕێژکراو چاوەدێری دەکرد .
بەپێی هەواڵێکی دیکەوە لە ئۆپراسیۆنی سوپای ئێراق لە شارەکانی ڕومادی و فەلوجە لە ڕۆژاوای ئەم وڵاتە دەیان تیرۆریست کوژران.
لە پەلاماری هێزەکانی ئێراقی بۆسەر بنکەی داعش لەباشووری پارێزگەی نەینەواش زەرەروزیانێکی قورس لە تیرۆریستانی داعش کەوت.