ئاڵای عێراق بە بەرزایی بیناکانی ناوچەی تەحریرەوە
تشرینی دووهم 17, 2016 21:02 Asia/Tehran
سەرکردەی هەڵمەتی ( نەینەوا دەگەرێینەوە) ڕۆژی پێنج شەممە ڕایکەیاند کە لەپاش ڕرگار کرانی ناوچەی تەحریر لە ڕۆژهەڵاتی شاری موسڵ، ئاڵای عێراق بە بەرزایی بیناکانی ئەم ناوچەیە هەڵکرا.
بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی هەواڵدەریی سومریەنیوز، عەبدولئەمیر یارەڵڵا وتیشی: یەکەکانی خەباتی دژی تیرۆریزم لەپاش ڕزگار کردنی ماوچەی تەحریر ئاڵای عێراقیان بە بەرزایی بیناکانی ئەم ناوچەیە هەڵکرد.
ناوبراو وتیشی: هێزەکانی عێراق کە خەریکی پاکتاوکردنی ناوچەی تەحریرن لەم بۆمباگەلەی کە دانراون، بە بنەماڵەکانی دانیشتوی ئەم ناوچەیەیان ڕاگەیاندووە کە لە ماڵەکانیان نەیەنە دەرەوە.
موسڵ دووهەمین گەورەشاری عێراق و دوا مۆڵگەی گرینگی داعش لەم وڵاتەدا دێتە ئەژمار.