تشرینی یه‌که‌م 27, 2025 17:47 Asia/Tehran
  • پارێزگاریکردن لە مانەوەی برژانگێکی تەندرووست - بەشی1

هەبوونی برژانگێکی درێژ و پڕ و بریقەدار خەونی هەموو خانمێکە، بەڵام پارێزگاری کردن و چاودێریکردنیان جیاوازە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە ئەمەش دەبێتە هۆی جیاوازی برژانگ لە ناو مرۆڤەکاندا. گەر هەموو کات پارێزگاری لە برژانگەکانت بکەیت و زەیت و سیرۆمی باشی بۆ بەکاربهێنیت و مەساج بکەیت بە تاڵەکانی برژانگت دڵنیابە دەبیتە خاوەن برژانگێکی پڕ و درێژ.

ئامۆژگاری بۆ چاودێریکردنی برژانگی سرووشتی

یەکەم/ دوور بکەوەرەوە لە برژانگی دەستکرد
جیاوازییەکی زۆر هەیە لە نێوان درێژکردنەوەی برژانگی سرووشتی خۆت و برژانگی ساختە (دەستکرد)، کاتێک دەوترێت برژانگی دەستکرد واتا ئەو سێتە برژانگەی کە زیاتر لە جارێک بەکارتهێناوە و دووبارە هەڵتگرتۆتەوە، جگە لەوەش خراپترین ڕێگا بۆ لەناوبردنی برژانگی سرووشتی ئەوەیە کە برژانگی دەستکرد بە بەکارهێنانی چەسپی برژانگ بەکار  دەهێنرێت. هەمیشە ئەم ڕێگایە و دانانی برژانگی دەستکرد نەگونجاوە و زیانێکی دیاریکراو بە برژانگی سرووشتی و بە چاوی کەسەکەش دەگەیەنێت. هەروەها چەسپی برژانگ ماددەی کیمیایی توندی تێدایە کە نەک هەر توانای ئەوەی هەیە ببێتە هۆی کاردانەوەی هەستیاری بەڵکو لەوانەیە زیانبەخشیش بێت کاتێک دەلکێت بە برژانگی سرووشتی خۆمانەوە.

دووەم/ هەمیشە ماکیاژەکەت بە نەرمی (هێواشی) لاببە
هەمیشە ئەوە بکە بە یاسا لە ژیانت ئەگەر خوازیاری درێژکردنەوەی برژانگەکانتیت ئەوا هەرگیز نابێت ماسکارا بەکاربهێنیت، هەمیشە لەوە دڵنیابە کە پێش خەوتن ماکیاژەکەت لابردووە. بەڵام ئاگاداربە لابردنی ماکیاژەکەت بە توندی و زۆر ڕشتنی چاوەکان دەبێتە هۆی ئەوەی کە برژانگی سرووشتیت بکەوێتە بەر زیان و هەڵوەرین. هەروەها ئەگەر پڕۆسەی درێژکراوەی برژانگەکانت هەیە ئەوا ڕەنگە زەیتی گوێزی هیندی ببێتە یارمەتیدەرێکی باشت. 

سێیەم/ تەواوکەری ڤیتامینەکان بەکاربهێنە
هەندێک تەواوکەری ڤیتامینەکان دەبێتە هۆی گەشەکردنی تەندرووست و سرووشتی برژانگ. وەک ڤیتامین B3، ڤیتامین C، ڤیتامین H (یان بایۆتین) کالیسیۆم و لە هەمووی گرنگتر ڤیتامین E کە دژە ئۆکسێنەرێکی بەهێزە. هەروەها دەتوانیت تەواوکەری تایبەت بەکاربهێنیت بۆ قژ و پێست و نینۆک کە دەبێتە هۆی گەشەکردنی تەندرووستانەیان هەروەها هەمیشە پێش خواردنی هەر تەواوکەرێک لە پزیشکێکی پسپۆڕ بپرسە.

چوارەم/ ماسکاراکەت بە ژیری هەڵبژێرە
زۆرێک لە ماسکاراکان ماددەی کیمیایی تێدایە کە برژانگەکانت وشک دەکەنەوە و دەبنە هۆی تێکشکاندنی خانەکانیان و هەڵدەوەرن. هەمیشە دوور بکەوەرەوە لەو ماسکارایانەی کە ماددە کیمیاییە زیانبەخشەکانی تێدایە، هەروەها هەندێک ماسکارا کە کحولی ئیتێل لەخۆدەگرێت کە دەبێتە هۆی وشک بوونەوەی برژانگەکانت. هەمیشە لەوەدا لەگەڵ خۆت ڕاستگۆبە گەر پڕۆسەی درێژکردنەوەی برژانگت هەیە ماسکارا بەکارمەهێنە چونکە پڕۆسەکەت هەڵدەوەشێنێتەوە.

پێنجەم/ چای سەوز بخۆرەوە
خواردنەوەی چای سەوزی سرووشتی کۆمەڵێک سوودی تەندرووستی گەورەی هەیە کە هەموو بەشەکانی جەستە سوودی خۆیان لە چای سەوز وەردەگرن. لەکاتێکدا خواردنەوەی چای سەوز دەبێتە هۆی گەشەکردنی تاڵە مووەکان هەم لەسەر سەر و هەم لەسەر برژانگەکان بەهۆی ئاوێتە گەشەپێدانێکەوە کە پێی دەوترێت EGCG.

سەرپەیڤ