تێکهەڵچوون لە نێوان ترۆریستان لە نێو کەمپی "هۆل"ی سورویادا
سەرچاوە هەواڵییەکانی سورویا باسی قووڵبوونی ناکۆکی و تێکهەڵچوونە ناوخۆییەکانی نێوان سەرکردەکان و ئەندامانی گرووپی ترۆریستیی داعشیان کرد لە کەمپی هۆل لە سووریا.
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی سەرچاوە هەواڵییەکان ، ناکۆکی و تێکهەڵچوونی ناوخۆیی لە نێوان فەرماندەران و ئەندامانی گرووپی تروریستی داعش لە ئوردووگای هول لە باکووری سوریا ڕووی داوە و هێزەکانی هەسەدە لە دوێنێیەوە خەریکی بەرگرتن بە توند بوونەوەی ئەو تێکهەڵچوونگەلەن . سەرچاوەیەکی ئاسایشی بە لەقاو دانی ئەوەی کە کەسانێک دەستیان هەیە لە هەڵاتنی ژومارێک لە ڕێبەران و ئەندامانی داعش لە کەمپی هۆل ڕایگەیاند هۆل ئێستاکە وەکوو حکومەتێکی ترۆریستیی بچووکە و کەسانێک بە نیازن لەو تیرۆریستانە بۆ ئامانجەکانی خۆیان لە سووریا و عێراق کەڵک وەربگرن . قەتەری سەمەرمەد ، کارناسی ئاسایشی عێراقی لەو بارەوە ئاشکرای کرد کە واشنگتون لە بنکەی هۆل بۆ حەواندنەوەو ڕاهێنانی ئەندامانی تیروریستی کەڵک وەردەگرن تا بە هاوکاری تۆڕەکانی جۆلانی لە ناوخۆی عێراق ئوپەراسیۆن بەڕێوە ببەن.