داعشەکان بەرپرسایەتی پەلامارەکانی ترۆریستی باشووری عێراقیان گرتە ئەستۆ
ئهیلوول 15, 2017 05:02 Asia/Tehran
تاقمی ترۆریستی داعش بەرپرسایەتی پەلامارە ترۆریستی ڕۆژی پێنجشەممە لە ستانی " زیقار" باشووری ڕۆژهەڵاتی عێراقی گرتە ئەستۆ .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، ترۆریستان رۆژی پێنجشەممە پەلاماریان کردە سەر ناوەندی پشکنین و چێشتگەی "فەدەک" لە نزیکی ناسرییە ناوەندی ستانی زیقار، وهاوکاتیش ترۆرمبیلیکی بۆمب ئاخنکراوییان تەقاندەوە . " جاسم ئالخالێدی" بەڕێوە بەری گستی تەندروستی ستانی زیقار ژمارەی کوژراوانی ئەو دوو پەلامارە ترۆریستییەی ٥٠ کەس ڕاگەیاند. سەرچاوەکانی دەنگ وباسی خۆجێی بەر لەوە ژمارەی کوژراوانیی ئەو پەلامارە ترۆریستییەیان بە ٧ کەس ڕاگەیاندبوو . لە نێوان کوژراوانی پەلامارەکانی ترۆریستی ئەمڕۆ لە ستانی "زیقار" سێ زیارەتکاری ئێرانی هەن .
سەرپەیڤ