ئازاد کرانی تۆکمەوتەواوی ناوچەی عەکاشات لە ئەنباری ئێراق
هێزی سوپا و حەشدی شەعبی ئێراق ناوچەی عەکاشاتیان لە ڕۆژاوای پارێزگەی ئەنبار لە دەستی تاقمی تیرۆریستی داعش ئازاد کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیوتەلەفزیۆن، سوپای ئێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند هێزی هاوبەشی ئێراقی ئێوارەی ڕۆژی شەممە تیرۆریستانی داعشیان بە تەواوی لە ناوچەی عەکاشات لە سنووری ئەم وڵاتە لەگەڵ سوریا وەدەر ناوە .
هەرلەم حاڵەدا بنکەی پڕۆپاگەندەی شەڕ بە فەرماندەیی حەشدی شەعبی ئێراق لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند هەموو ئامانجە پێش بینی کراوەکان لە ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی عەکاشات لە کاتێکی کورت دا هاتە دی .
ئۆپراسیۆنی بەربڵاوی ئازاد کردنی ناوچەی عەکاشات بەیانی ڕۆژی شەممە دەستپێکرا و هێزی هاوبەشی ئێراق توانیان خێرا تیرۆریستانی داعش شکست بدەن .
هەرلەم ئۆپراسیۆنە دا یەکەیەکی سوپای ئێراق لەوان تیپی یەکەم، هەشتەم و دەهەم، فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی ئەنبار و یەکەی تاکتیکی و تایبەتی پۆلیسی ئەم پارێزگەیە و هێزی حەشدی شەعبی و عەشیرەتەکانی پارێزگەی ئەنبار بەشدار بوونە .
ناوچەی عەکاشات لە ناوەڕاستی ساڵی 2014 کەوتوەتە دەستی تاقمی تیرۆریستی تەکفیری داعش .