تشرینی یه‌که‌م 04, 2017 13:18 Asia/Tehran
  • ڕاگەیاندرانی یەک حەوتە تازیە داری گشتی لە هەرێمی  کوردستانی عێراق

سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق بە بۆنەی کۆچی دوایی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی و سەرۆک کۆماری پێشووی ئەو وڵاتە، یەک حەوتە تازیەداری گشتی ڕاگەیاند.

 بە گوێرەی  ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس؛
 سەفین دزەیی" وتە بیژی ئیدارەی خۆجەیی هەرێمی کوردستانی عێراق، ئەمڕۆ(چوارشەممە) ڕایگەیاند: دوا بە دوای کۆچی دوایی " جەلال تالەبانی" سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی و سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق، " مەسعوود بارزانی" سەرۆکی ئەو هەرێمە فەرمانیی یەک حەوتە تازیەداری گشتی دەرکردوە کە بە گوێرەی ئەو  هەموو ئاڵاکانی هەرێمی کوردستان و عێراق ، دەهێنەو خوارەوە .

 بە گوێرەی ڕاگەیاندنی" بێگەرد تالەبانی" ئەندامی ئەنجوومەنی ڕێبەری یەکێتی نیشتمانی، تەرمی تالەبانی پێنجشەممە (سبەینێ) لە ئەلمانیا بۆ سلێمانی ڕادەگوێزرێت و ڕێو ڕەسمی تازیە داری بۆ ئەو لە سەرانسەری هەرێمی کوردستانی عێراق دا بەرێوە دەچێت.  بە گوێرەی ئەو ڕاپۆرتە نووسینگەی سیاسی یەکێتی نیشتمانی یش بەم زووانە کاتی ئەسپاردەکردنیی تەرم و نێژرانیی ئەو ڕادەگەینن. تەلەفەزیۆنی دەوڵەتی عێراق ڕۆژی ڕابردوو هەواڵی کۆچی دوایی جەلال تالەبانیی لە نەخۆشخانەیەک لە ئەڵمانیای تەیید کرد . جەلال تالەبانی لە ساڵی ١٩٣٣ لە نزیکی شاری هەولێری عێراق لە دایک بووە . ئەو یەکەم سەرۆک کۆماری غەیری عەرەبی عێراق بوو کە لە ساڵی ٢٠٠٥، دوو ساڵ دوای هێرشی سەربازی ئەمریکا بۆ سەر عێراق و سەرنخوونیی ڕژیمی سەددام، بۆ ئەو پۆستە هەڵبژێردراوە .