سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی مەجلسی ئێران: ئەوروپا نابێت ڕێوشوێنی ناژیرانە بگرێتەبەر
سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانیی مەجلیسی ئێران وتی: سەبارەت بە ئەگەری کشانەوەی ئێران لە NPT، ئێمە بە پێی بەرژەوەندیی نیشتمانی و مافە ڕەواکانی گەلی ئێران و بە ڕوانگەیەکی زیرەکانە کەڵک وەردەگرین لە هەموو بارستاکانی خۆمان
ئیبراهیم عەزیزی ئاماژەی بەوەدا کە پیشەسازی ئەتۆمی وڵاتەکەمان هەرگیز لاواز نابێت ، هاوکات بە ئەوروپاش هۆشداری دەدەین کە ڕێوشوێنی نەگونجاو نەگرێتەبەر. سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانیی مەجلیسی ئێران وتی: سەبارەت بە ئەگەری کشانەوەی ئێران لە NPT، ئێمە بە پێی بەرژەوەندیی نیشتمانی ؛ مافە ڕەواکانی نەتەوەی ئێران و بە ڕوانگەیەکی زیرەکانەوە کەڵک وەردەگرین لە هەموو بارستاکانی خۆمان . ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر ئەوروپییەکان بیانەوێت بە شێوەیەکی واقیعی هەنگاو هەڵبگرن و جارێکی دیکە خۆیان نەخەنە پەراوێزەوە، نابێت ڕێوشوێنی نەگونجاو و ناژیرانە بگرنەبەر بۆ چالاککردنی میکانیزمی سنەب بەک. ئەم ئەندامە باڵایەی مەجلیسی ئێران وتی کە پیشەسازی ئەتۆمی ئێمە لە ئیرادە و بڕوا و باوەڕ و لە زانستەکاندایە کە زانستوەرەکانمان بەدەستیان هێناوە و ئەمەش هەرگیز لاواز نابێت و خەسار نابێنێت.