دەسپێکی سەفەری فەرمی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ پاکستان
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران کە سەفەری بۆ پاکستان کردوە ، لە سەرووی شاندێکی پلە باڵای سیاسی-ئابووری، بە پێشوازییەکی فەرمی لە لایەن سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە، گەیشتە ئیسلام ئاباد.
شەهباز شەریف سەرۆک وەزیرانی پاکستان لە سەرەتای گەیشتنی شاندی باڵای ئێران پێشوازی لە مەسعوود پزشکیان و ئەندامانی شاندی یاوەری کرد. لە ڕێوڕەسمی پێشوازی لە بنکەی ئاسمانی نورخان، لە کاتی دابەزینی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە پلیکانەکانی فڕۆکەکە، ٢١ تۆپ بۆ ڕێزلێنان لە پزشکیان تەقێندرا . دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای پاکستان و واژۆکردنی چەندین بەڵگەنامەی هاوکاری لە فەرمانی کاری سەفەری دوو ڕۆژەی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ئیسلام ئاباددایە. سەرۆک کومار لە یەکەم قۆناغی سەردانەکەیدا بۆ پاکستان، بە ئامادە بوون لە گۆڕستانی عەلامە موحەمەد ئیقبال لاهوری ڕێزی لە شاعیری گەورەی فارسی زمانی پاکستان گرت.