دیسان جەنایەتی داعش لە حەویجەی ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i311099-دیسان_جەنایەتی_داعش_لە_حەویجەی_ئێراق
هێزەکانی حەشدی شەعبی دوو گۆڕی بەکۆمەڵی دیکەیان لە حەویجە دۆزییەوە کە پاشماوەی تەرمی هێزە ئەمنییەکان و خەڵکی مەدەنی لەوان ژن و منداڵیان تێدا بوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 05, 2017 09:21 Asia/Tehran
  • دیسان جەنایەتی داعش لە حەویجەی ئێراق

هێزەکانی حەشدی شەعبی دوو گۆڕی بەکۆمەڵی دیکەیان لە حەویجە دۆزییەوە کە پاشماوەی تەرمی هێزە ئەمنییەکان و خەڵکی مەدەنی لەوان ژن و منداڵیان تێدا بوو.

فەرماندەرێتی هێزەکانی حەشدی شەعبی ڕۆژی چوارشەممە باسی ڕزگار کرانی تۆکمە و تەواوی شاری حەویجە لە باشووری ڕۆژاوای پارێزگەی کەرکووک لە ژێر چنگی گرووپی تیرۆریستیی داعشی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلعالەم؛ یەکەی مێدیایی تیپی چواری حەشدی شەعبی بە ئاماژە بە دۆزرانەوەی دوو گۆڕی بەکۆمەڵ کە پاشماوەی تەرمی هێزە ئەمنییەکان و خەڵکی مەدەنی لەوان ژن و منداڵی کوژراو بە دەستی تیرۆریستانی داعش لە باشووری ڕۆژاوای حەویجەیان تێدا بوو، ڕایگەیاند: لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا سێ گۆڕی بەکۆمەڵی دیکە لە ناوچەکانی «ابوصخره» و «الذربان» لە باشووری ڕۆژاوای ئەم شارە دۆزرایەوە.

هەواڵی دیکە ئەوەیە کە هێزەکانی خۆڕاگری ئیسلامیی نوجەبای ئێراق لە ئۆپەراسیۆنی «قادمون یا حویجة»  و لە شەڕێکی قورس دژ بە تیرۆریستانی داعش، بنکە و مەتەرێزی خۆیان لە ناوچەی ستراتژیکی «جبال مکحول» چەسپاند و هەتا ڕووباری دیجلە چوونە پێشەوە.

هێزەکانی خۆڕاگریی ئیسلامیی نوجەبای ئێراق هەروەها لە ئۆپەراسیۆنێکی خافڵگیرانەدا بە کردنەوەی هۆڵێک لە ناخی بنکە و مەتەرەیزەکانی تیرۆریستان، زەبرێکی قورسیان لەو تیرۆریستانە دا.

بە پێی ڕاگەیاندنی ناوەندی فەرماندەرێتیی خۆڕاگریی نوجەبا؛ ژمارێکی زۆر لە تیرۆریستان وەبەر دەسڕێژی گولەی ڕەشاشەی هێزەکانی نوجەبا کەوتن و کوژران و یان بریندار بوون و هەروەها ژمارێکی زیاتریش لەو تەکفیرییانە بە بەجێ هێشتنی رادەیەکی زۆر چەک و چۆڵ و کەرەستەی جەنگی لەو ناوچەیە هەڵاتن.