هەڵاتنی شارومەندان لە ناوچەکانی بن چاوەدێریی داعش لە ڕۆژاوای ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i311797-هەڵاتنی_شارومەندان_لە_ناوچەکانی_بن_چاوەدێریی_داعش_لە_ڕۆژاوای_ئێراق
وتەبێژی عەشیرەتی پارێزگەی ئەنباری ئێراق باسی هەڵاتنی بنەماڵەکان لە ناوچەکانی داگیرکراو لەلایەن داعشی کرد لەم پارێزگەیە دا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 10, 2017 17:11 Asia/Tehran
  • هەڵاتنی شارومەندان لە ناوچەکانی بن چاوەدێریی داعش لە ڕۆژاوای ئێراق

وتەبێژی عەشیرەتی پارێزگەی ئەنباری ئێراق باسی هەڵاتنی بنەماڵەکان لە ناوچەکانی داگیرکراو لەلایەن داعشی کرد لەم پارێزگەیە دا .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕوژی سێ شەممەی  ماڵپەڕی نەهرەین ، غەسان عیساوی  وتەبێژی عەشیرەتی پارێزگەی ئەنبار لە ڕۆژاوای ئێراق وتی : زۆرێک لە بنەماڵەکان لە ناوچە داگیرکراوەکان لەلایەن تاقمی تیرۆریستی داعشەوە بەرەو  هێزی ئاسیاشی  لە ناوچەی رەتبە هەڵدێن  و هێزی ئاسایشی  ئەم کەسانە بۆ ئوردوگای جەبانیە  دەگوازنەوە  .

وتەبێژی عەشیرەتی ئەنبار پێداگری کرد  داعش  لە شارومەندانی ئێراقی لە ناوچەکانی قائم و راوە  وەک قەڵغانی مووشەکی کەڵک وەردەگرێ .

هەرلەم حاڵە دا سەرچاوەکانی سەربە  هێزی حەشدی شەعبی  باسی  تێک شکێندرانی پێنج ناوەندی سەربە داعشیان کرد لە سنوورەکانی ئێراق لەگەڵ سوریا  .

لەم ئۆپزراسیۆنەدا چەندین تیرۆریست کوژراون.

بەپێی هەواڵێکی تر لە ئێراقەوە، سەرچاوە ئاساشییەکانی کورد لە ئێراق  ڕۆژی سێ شەممە ڕایانگەیاند  لە یەک حەوتەی ڕابردوودا  چەند سە د گومانلێکراوی داعشی خۆیان ڕادەستی کاربەدەستانی کورد کردووە لە باکووری ئێراق  .

ئەوان بەشێک لە تاقمگەلێک بوون  کە دوای پەلاماری هێزی دەوڵەتیی ئێراق و ئازاد کرانی شاری حەویجە  لە پارێزگەی کەرکووک، بەرەو ناوچە کۆنترۆڵ کراوەکانی کوردەکان لە باکووری ئێراق  هەڵاتبوون  .