بێ ئاکامیی تیرۆریستانی داعش لە هێرش کردنەسەر باکووری پارێزگای سەلاحەدینی ئێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i312920-بێ_ئاکامیی_تیرۆریستانی_داعش_لە_هێرش_کردنەسەر_باکووری_پارێزگای_سەلاحەدینی_ئێراق
سەرچاوە ئێراقییەکان ڕایانگەیاند، هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆسەر قیارە لەباکووری پارێزگای سەلاحەدین لەباکووری ئێراق، لەلایەن سوپاو هێزەکانی ئەو وڵاتە بەرپەرچ درایەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 21, 2017 12:47 Asia/Tehran
  • بێ ئاکامیی تیرۆریستانی داعش لە هێرش کردنەسەر باکووری پارێزگای سەلاحەدینی ئێراق

سەرچاوە ئێراقییەکان ڕایانگەیاند، هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆسەر قیارە لەباکووری پارێزگای سەلاحەدین لەباکووری ئێراق، لەلایەن سوپاو هێزەکانی ئەو وڵاتە بەرپەرچ درایەوە.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ شەممەی هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە سومرییە نیوز، سەرچاوەیەکی ئێراقی بەڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە، وتی: هێزەکانی سوپا لە ئۆپراسیۆنی بەرپەرچدانەوەی پەلاماری داعش لەناوچەی قیارە، ژمارێک تیرۆریستیان کوشت ویان بریندار کرد.

سەرچاوەیەکی تری ئێراقیش ڕایگەیاند؛ کۆپتەرەکانی سوپای ئێراق توانیان حەوت ئۆتۆمبیلی داعش لە سارای "وادی القذف" لەباشووری "الرطبە" لە٣١٠کیلۆمتریی رۆژاوای ڕۆمادی لەپارێزگای ئەنبار هەڵکەوتوو لە ڕۆژاوای ئەو وڵاتە، تێک بشکێنن.

بەقسەی ئەو سەرچاوە، ژمارێک تیرۆریستی داعشی کە لەناو ئەو ئۆتۆمبیلانە دابوون ، کوژران.

ئەو ئۆپراسیۆنە پاش هەوڵی مەحموود فەلاحی فەرماندەری ئۆپراسیۆنی ئەنبار لەمەڕ ناسکردنی ناوچە بیاوانییە ڕۆژاواییەکان بۆ دۆزینەوەی داعشییە خۆحەشارداوەکان لەو سارا، ئەنجامی گرتووە.

بەپێی هەواڵێکی دیکە، سەرچاوەیەکی ئاسایشی کە ئەیویست ناوی ئاشکرا ببێ، وتی: تیرۆریستانی تەکفیریی داعش بەدزە کردنەنێو ناوچەی حەمام ئەلعەلیل لە ناوەندی پارێزگای نەینەوا لەباکووری ئێراق، ژنێک کە خەریکی پەرستاری لە نەخۆشخانەی حەمام ئەلعەلیل بوو، لەگەڵ دوو منداڵەکەی کە لە خەباتکارانی حەشدی عەشایری بوون ، یەخسیرکردو پاشان هەرسێکیانی بەشێوەیەکی کارەساتبار سەربڕی.

ئێراق کە لە٢٠١٤وە لەگەڵ قەیرانی داگیرکرانی هەندێ شاری خۆی لەلایەن گرووپی تیرۆریستیی داعش بەرەوەڕوویە، توانی پتر لە سەتا٩٠ی خاکی خۆی لەتیرۆریستانی داعش پاکتاو بکات.